سلێمانی
ڕێبه‌رێك ته‌واوی زانیارییه‌كانی شاری سلێمانی تێدایه‌
به‌شی هه‌واڵ

ڕێنما بازرگانی شارستانی پێشه‌سازی گه‌شتیاری شاری سلێمانی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ بۆیه‌كه‌مجاره‌ له‌دێبه‌رێكی وادا تواوی زانیاریه‌كان له‌سه‌ر سلێمانی بخاته‌ڕوو.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی  ڕایگه‌یاند:" ئاماده‌كردنی ڕێنما بازرگانی شارستانی پیشه‌سازی گه‌شتیاری شاری سلێمانی ئاماده‌كردنی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئابڵاخی و یوسف یاسین و به‌ھاوكاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و له‌سه‌ر ئه‌ركی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بووه‌".
ڕاشیگه‌یاند" ئه‌م ڕێبه‌ره‌ زۆر ورده‌ و له‌ ٧٥٠ په‌ڕه‌پێكھاتووه‌ كه‌ سه‌رجه‌می باسی شاری سلێمانی ده‌كات و ورده‌كاری ته‌واوی تێدایه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و شوێنه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی سلێمانی و كۆمپانیا بازرگانیه‌كان ئه‌و شوێنانه‌ی شاری سلێمانی كه‌ جێگه‌ی گرنگ".
له‌ڕێبه‌ره‌كه‌دا باس له‌سه‌ره‌تای دروستبونی شاری سلێمانی و گه‌ڕه‌كه‌كانكراوه‌ پاشان باسی ئێستای سلێمانیكراوه‌ كه‌ ٢٤٠٠٠ كم دوجایه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانی ٢٢٧٠٠٠ كه‌سه‌و پێكھاتووه‌ له‌ ١٦ شارۆچكه‌ و ٤٥ ده‌ڤه‌ر و ٧٣ شاره‌وانی و ٢٥٧٦ گوند كه‌ له‌ ٤٣% ھه‌رێمی كوردستانی باشور پێك ئه‌ھێنێت له‌سلێمانی ١٤ ناوچه‌ی گه‌ستیاری ھه‌یه‌ وه‌ ١١٦ ھۆتێل و مۆتێلی تێدایه‌ و ٣٨ كۆمه‌ڵگای گه‌شت و گوزاری تێدایه‌ وه‌ له‌ ٣٠% پیشه‌سازی عێراق پێك ده‌ھێنن.

له‌ڕێبه‌ره‌كه‌دا باس له‌ پیشه‌ ده‌ستیه‌كان و پیشه‌ بچوكه‌كان سلێمانی كراوه‌ له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان و ته‌واوی ناوی گه‌ڕه‌كه‌كان و ناوی ته‌واوی موختاره‌كانی شاری سلێمانی.

به‌شێكی تری ڕێنماكه‌ پێكھاتووه‌ له‌ ناوی ته‌واوی بازاڕو دوكان و ماركێته‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كان به‌پێی ناوچه‌كان و شوێنه‌كانی سلێمانی.
391 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2017 3:55:15 PM
زیاتر ...