سلێمانی
لەئەسحابه سپى شارى سلیمانى په رده له سه ر په یكه ریك لا درا
ئاراسته:جه عفه رحسین




ئەمرۆ 28/ 7لە سلێمانی، بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و  کەسوکاری شاعیر و بەرپرسانی حکومی و حزبی ژمارەیەکی زۆر لەھاوڵاتیان، پەردە لەسەر پەیکەری شاعیری گەل "حاجی باقی بەنگینە" لادرا، کە لەلایەن پەیکەرساز ئاسۆس جاف و لەسەر ئەرکی بەرێوەبەریەتی رۆشنیری و ھونەری سلێمانییەوە جێ بەجێ کرابوو.

ئاسۆس جاف ووتی: پرۆژەی بەنگینە داواکارییەک بوو لەلایەن بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەریم  و بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی، بنەماڵەی شاعیر پێیان باش بوو ئەو کارە مەزنە من جی بەجێی بکەم، توانیشم لەئاست خواستی ھونەرمەندان خەڵکی شاری رۆشنبیری و کەسوکاری شاعیری گەل بم. 
ژیاننامەی بەنگینە
فەیزووڵڵا باقر ئەحمەد محەمەد ناوی تەواوی ئەم شاعیرەیە و لەساڵی 1908لەشاری سەقزی خۆرھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە ھەڕەتی لاویدا رووی کردۆتە باشوری کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە. 
بەنگینە کەوتۆتە ژێر کاریگەری پیرەمێردی شاعیر و بۆتە خوێندکاری و لە قوتابخانەی زانستی ئێواران خوێندوێتی و لە رۆژنامەکانی ژین و ژیان بەرھەمەکانی بڵاو کردۆتەوە و ھەر پیرە مێردی نەمر نازناوی بەنگینەی پێ بەخشیوە، بەھۆی ئەوەی لە شانۆگەری مەم و زیندا دەوری بەنگینەی بینیوە. 
بەنگینە لە ساڵی 1950 بە (شاعیری گەل) ناسراوە و لە ساڵی 1957 چەند شەقامێکی شاری سلێمانی وەک شەقامەکانی مەولەوی و سەیوان و  بەشیعر ناو لێناوە و لە رۆژنامەی ژیندا بڵاوی کردۆتەوە و لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانی ئەوکاتەوە پەسەندکراوە.
شاعیری گەل خاوەنی دیوانێکی شیعرییە لە سەردەمی رژێمی بەعسدا رێگەی بڵاوکردنەوەی نەدراو و ساڵی 2003 بڵاوکراوەتەوە. 
ئەم شاعیرە ناودارەی کورد لە 15ی ئەیلولی 1972 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە  و لەگردی سەیوان بە خاک سپێرداوە.و

1986 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/28/2017 4:39:22 PM
زیاتر ...