سلێمانی
فیستیڤاڵى خوێندنگه‌یه‌كى كچان چالاكى جۆراوجۆرى تێدا بوو
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
خوێندنگه‌ى ئاماده‌یی نه‌غه‌ده‌ى كچان فیستیڤاڵى هونه‌رى و كه‌لتورى و زانستى سالانه‌ى ئه‌نجام ده‌دات و هاوكات به‌بۆنه‌ى رۆژى جلى كوردیشه‌وه‌ به‌جل و به‌رگى كوردى ره‌نگاو ره‌نگه‌وه‌ فیستیڤاڵه‌ جوانتر ده‌كه‌ن به‌ئامانجى گرنگى دانى زیاتر به‌و جله‌.
ئه‌مرۆ 9-3-2019 فیستڤیاڵه‌كه‌ هه‌ر له‌ ناو بیناى خوێندنگه‌كه‌ ئه‌نجامدراو و تێیدا چه‌ند بوارێكى وه‌ك زانستى و ته‌ندروستى و مێژووى و نه‌ته‌وه‌ییش وه‌ك كه‌لتورى كوردى و عه‌ره‌بى و كه‌سانى ناودارى ئه‌وروپى خرانه‌روو.
 گه‌شاو عه‌بدولقادر مامۆستاى ئاماده‌یی نه‌غه‌ده‌ى كچان تایبه‌ت بۆ ئاراسته‌ ڕایگه‌یاند:فیستڤاڵه‌كه‌ى ئه‌مساڵمان جیاوازتر له‌ ساڵانى رابردوو هاوكاتمان كرد له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ى رۆژى جلى كوردى به‌و ئامانجه‌ى كه‌لتورى نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بپارێزین و زیاتر گرنگى پێ بده‌ین.

416 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/9/2019 12:30:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ