سلێمانی
فۆتۆگرافه‌رێكى سلێمانى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنێت
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن
فۆتۆگرافه‌رێكى سلێمانى له‌ وڵاتى ئێران پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت و وێنه‌ى ئه‌ندازیارى هه‌ورامان ده‌ناسێنێت.
ناسیح عه‌لى خه‌یات كه‌ فۆتۆگرافه‌رێكى شارى سلێمانییه‌ له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ ئاڕاسته‌ وتى:"ساڵانه‌ ڤیستیڤاڵێك له‌ وڵاتى ئێران ئه‌نجام ده‌درێت و فۆتۆ له‌ هه‌موو بواره‌كان وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌مساڵیش من وه‌ك كوردێك به‌ فۆتۆى خانووه‌كانى هه‌ورامان كه‌ سێ قات و چوار قاته‌ له‌سه‌ر یه‌ك به‌بێ چیمه‌نتۆ و به‌بێ گه‌چ و هیچ شتێك دروستكراون به‌ سێ فۆتۆ به‌شداریم كردووه‌  و توانیم خه‌ڵاتى باشترین فۆتۆى مه‌عماری بۆ ساڵى 2018 وه‌ربگرم".
وتیشى "ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ گروپێكى فۆتۆگرافین له‌ تاران  كه‌ به‌ گروپى فۆتۆگرافه‌رانى ئازاد ناسراون و هه‌موو ساڵێك ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ى نۆ ساڵیشه‌ ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت"
ناسیح عه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌و نۆ ساڵه‌دا توانیویه‌تى دووساڵیان ساڵى 2016  به‌ فۆتۆى زستان  و ئه‌م ساڵیش به‌ فۆتۆى مه‌عمارى به‌شدارى بكات و پله‌ى یه‌كه‌م وه‌ربگرێت.

3067 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/17/2019 2:35:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ