سلێمانی
كارى ده‌ستى چه‌ند خانمێك ده‌نێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز


رێكخراوى ماكۆس له‌سلێمانى پێشانگایه‌كى كارى ده‌ستى بۆ 15خانم ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت:پێشوازییه‌كى زۆر له‌ كاره‌ خۆماڵییه‌كان ده‌كرێت له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌ و له‌پلانمانیشماندا هه‌یه‌ كاره‌كان بنێرینه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.

سروه‌ عوسمان سرۆكى رێكخراوى ماكۆس له‌ سلێمانى تایبه‌ت بۆ ئاراسته‌ رایگه‌یاند:پێشانگاكه‌مان ماوه‌ى 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت نزیكه‌ى 15خانم به‌شدارییان كردووه‌ كه‌ هه‌مویان كاره‌كانیان ده‌ستییه‌.

وتیشى:پێشوازییه‌كى زۆر باش له‌كاره‌كانده‌كرێت له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ چونكه‌ ئێستا زیاتر گرنگى به‌ كاره‌ خۆماڵییه‌كان ده‌درێت.

سروه‌ عوسمان روونیشى كرده‌وه‌:ئامانجمان بره‌ودانى زیاتره‌ به‌ تواناى ئه‌و خانمانه‌ى كه‌ كارى ده‌ستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئێمه‌یش له‌ رێگه‌ى پێشانگاوه‌ پاڵپشتیان ده‌بین بۆ ده‌ستكه‌وتنى داهات بۆخۆیان و هاندانیانیشیان بۆ ئه‌نجامدانى كارى حوانتر و رازاوه‌تر.

ئه‌وه‌شى وت:پلانمان هه‌یه‌ كاره‌ ده‌ستییه‌كانى خانمان بنێرینه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.

رێكخراوى ماكۆس رێكخراوێكى خۆبه‌خشى قازانج نه‌ویسته‌ و كار ده‌كات بۆ دروست كردنى تاكى به‌رهه‌مهێن له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.

377 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/30/2018 11:43:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ