سلێمانی
سلیمانى..ڤیستیفالى مروارى به ریوه چو
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن


ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 24/8 له‌ سلێمانی ڤیستیڤاڵی مرواری بۆ ده‌رخستنی توانای ژنان به‌ڕیچوو كه‌ چه‌ندین كاری ژنان تیایدا نمایش كرا.


به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی وبابکردڕەی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی و هونه‌رمه‌ندان و هاوڵاتیان، ڕێكخراوی مه‌سه‌له‌ له‌ پێناو خستنه‌ڕووی توانای ژنان له‌ بواره‌كانی سه‌ربه‌خۆی ئابووری، داهێنان،تێكشكاندنی ڕێچكه‌ سواوه‌كانی دژ به‌ كاركردن و ئازادی خانمان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا، ڤیستیڤاڵێكی دوو ڕۆژه‌ی له‌ شانۆی رۆمانی له‌ شاری سلێمانی بۆ كۆمه‌ڵێك ژنانی به‌هره‌مه‌ند كرده‌وه‌، كه‌ چه‌ندین كاری جیاوازی ژنانی له‌خۆ گرتبوو.


سه‌باره‌ت به‌ڕێوه‌ژوونی ڤیستیڤاڵه‌كه‌، به‌ختیار سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری ڤیستیڤاڵ ئاماژه‌ی به‌ لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ كرد و وتی: ئه‌مڕۆ وه‌ك ناوه‌ندی حه‌وت ڕه‌نگه‌ له‌ ڤیستیڤاڵی مرواریدا به‌شداریمان كردووه‌ به‌ كاری تابلۆ و ئیشی ده‌ست،كۆی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ بۆ ده‌رخستنی تواناكانی ژنانه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا،ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ هه‌ل ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ خانمان تواناكانی خۆیان به‌ده‌ربخه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی وه‌ده‌ستخستنی داهاتێكیش بۆخۆیان.


سه‌باره‌ت به‌ گرنگی ئه‌م جۆره‌ ڤیستیڤاڵانه‌ به‌ختیار سه‌عید وتی: ئه‌م ڤیستیڤاڵانه‌ زۆر 
گرنگن بۆ ده‌رخستنی توانا شاراوه‌كانی ژنان،هیوادارم ئه‌م كاره‌ درێژه‌ی هه‌بێت، وتیشی: كاره‌كانی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ خۆی له‌ گۆرانی و مۆسیقادا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ خانمان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن،هاوكات له‌ بواری هونه‌ریه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار به‌شداریان كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئیشی ده‌ست و خواردن  له‌ خۆ ده‌گرێت.


هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چونی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ ئه‌حمه‌د كاوانی نوێنه‌ری ڕێكخراوی ( مه‌سه‌له‌) له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌و خانمانه‌ دا كه‌ به‌شداریان له‌  ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا  كردووه‌ و وتی: ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخراوی مه‌سه‌له‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانای مرۆیی له‌ درێژه‌ی پرۆژه‌ی  گه‌نجانی میزۆپۆتامیا به‌ هاریكاری  ڕێكخراوی (unponte per)ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مرۆ له‌ شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ڤیستیڤاڵی سه‌ركه‌وتنی ژنان به‌ ناونیشانی ( مرواری)ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا كۆمه‌ڵێك ژن به‌شداریان كردووه‌، ئه‌م ژنانه‌ هه‌موویان له‌ بواره‌كانی خۆیاندا داهێنانیان كردووه‌، كه‌ له‌ بواره‌كانی ئابوری ، ئه‌كادیمین، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌  كچانی ئێزیدی هاتوون كه‌ ڕزگاربووی ده‌ستی داعشن و ئێستا به‌رده‌وامن له‌ خوێندن،كچێكی تری توركمان له‌ به‌شیره‌وه‌ به‌شداری كردووه‌، كه‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌كانی سه‌رده‌می داعشی بینیوه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ توانیویه‌تی داهێنان ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها وێنه‌ و شانۆ و میوزیك به‌شداریان له‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا پێكراوه‌، واته‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌ فره‌ ڕه‌هه‌نده‌ و ده‌مانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ژنانه‌وه‌ بیری پیاو به‌ دیدی ژن بگۆڕیین.

597 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2018 9:13:33 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ