دۆسیە
چۆن متمانه‌ی خه‌ڵك بۆحكومه‌ت بگه‌ڕێنرێته‌وه‌؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم


له‌ دوای 27 ساڵ حكومڕانی حكومه‌تی خۆماڵی بۆچی نه‌توانراوه‌ متمانه‌ی ته‌واو لای خه‌ڵكی دروست بێت وخۆپشاندان و ناڕازایی له‌ دژی ئه‌ نجام نه‌درێت ،له‌م ڕاپۆرته‌ی ماڵپه‌ڕی (ئاڕاسته‌)دا ئه‌وه‌مان بۆڕوونده‌بێته‌وه‌ ئایا خه‌ڵك بۆمتمانه‌ی به‌ حكومه‌ت نه‌ماوه‌.

ئه‌گه‌رحكومه‌ت جه‌ماوه‌ری لێبكه‌یته‌وه‌ یه‌ كسانه‌ به‌ هیچ

مه‌لا عه‌تا محمه‌د پێنجوینی جێگری لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان بۆئاڕاسته‌ ووتی:
سه‌ره‌تا به‌ ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
حكومه‌ت و ده‌سته‌ڵ‌ت دوانه‌یه‌كن وته‌واوكه‌ری یه‌ كترن ئه‌گه‌رحكومه‌ت جه‌ماوه‌ری لێبكه‌یته‌وه‌ یه‌ كسانه‌ به‌ هیچ  وه‌ئه‌گه‌رجه‌ماوه‌ریش خاوه‌نی حكومه‌تێكی ئه‌كتیف ودادپه‌روه‌ربێت له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكه‌یته‌وه‌ هه‌ریه‌كسانه‌ به‌ هیچ،به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا جه‌ماوه‌ر متمانه‌ی به‌ حكومه‌ت نه‌ماوه‌ بۆ؟له‌ به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌موبابه‌ته‌كانی له‌ جه‌ماوه‌رشاردۆته‌وه‌ وهه‌مووكۆبونه‌وه‌كانی له‌ ژوری تاریك بون وهیچ ئه‌ نجامێكی ئاشكرانه‌كردوه‌ بۆخه‌ڵكه‌كه‌ی،ته‌نانه‌ت والیهاتوه‌ هیچ متمانه‌یه‌ك لای خه‌ڵك نه‌ماوه‌ ، ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مرۆ ده‌گوزه‌رێت ببێته‌ پێداچونه‌وه‌ی حكومه‌ت و ده‌سته‌ڵ‌ت به‌ كارو پلانه‌كانیاندا و دواین نا ئومێدیش بێت لای خه‌ڵكی وچی تر به‌ لێنی ناڕاست به‌ جه‌ماوه‌رنه‌درێت وخۆی بێ متمانه‌تر نه‌كات.

پێویسته‌هه‌رچی زوه‌ ده‌سته‌ڵ‌ت واز له‌ لوت به‌رزی بهێنیت

(مه‌لا عه‌تا )زیاتر دواووتی”ئه‌م ده‌سته‌ڵ‌ته‌ سود له‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌ربگرێت ،ئه‌م لوت به‌رزیه‌یی ده‌سته‌ڵ‌ت قازانجی لێناكات و گره‌ویش ناباته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ هه‌رچی زوه‌ ده‌سته‌ڵ‌ت واز له‌ لوت به‌رزی بهێنیت و بندیوارو سه‌ردیواری خۆیان ئاشكرابكه ن با چیی تر سرودی سه‌رۆكمان زێڕه‌ نه‌ڵێنه‌وه‌”هه‌روه‌ها با بیربكه‌نه‌وه‌و وه‌ڵ‌می خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ربده‌نه‌وه‌ چونكه‌ هه‌رئه‌و خه‌ڵكه‌ ی كه‌ ئێستا ناڕازییه‌ مه‌سئولینی به‌م به‌ ده‌سته‌ڵ‌ته‌ گه‌یاندوه‌،هه‌ربۆیه‌ ئه‌م لوت به‌رزیی و بێ متمانه‌ییه‌ی ده‌سته‌لات به‌ رامبه‌ر به‌ جه‌ماوه‌ر با ئیتر به‌س بێت و جه‌ماوه‌رئاشت بكه‌نه‌وه‌ وچی تر نه‌یارو دوژمنی كورد زیاتر نابێت.


له‌ ده‌ستچوونی‌ میصداقیه‌تی‌ حكومه‌ت هۆكاری‌ زۆری‌ هه‌یه‌‌وهێنده‌ گووتراونه‌وه‌ سواون

چاودێری سیاسی و ڕۆژنامه‌نوس (سه‌ربه‌ست جیهاد)یش بۆئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند:دیاره‌ له‌ ده‌ستچوونی‌ میصداقیه‌تی‌ حكومه‌ت هۆكاری‌ زۆری‌ هه‌یه‌‌ به‌شی‌ گه‌وره‌یان هێنده‌ گووتراونه‌وه‌ سواون و منیش به‌ناچاری‌ ده‌بێ دو‌پاته‌یان بكه‌مه‌وه‌ ، له‌ بابه‌تی‌ ناڕوونی‌ له‌ داهات و خه‌رجی‌ و گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت و گازو شاردنه‌وه‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ دابه‌شبونی‌ سامانی‌ ووڵات و په‌یوه‌ندی‌ سیاسی‌ دپلۆماسی‌ ته‌مومژاوی‌ و ئاوێزان بوونی‌ حزب و حكومه‌ت و لێكهاڵانی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ یاسادان و به‌ڕێوه‌بردن ودادوه‌ری‌ ، به‌شێكیشی‌ به‌ هۆكاری‌ سیاسی‌ و په‌یوه‌ندی‌ ئالۆزی‌ حزبی‌ و ململانه‌ی‌ توندی‌ نێوانی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ، متمانه‌ له‌ناوچووه‌ .

گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ به‌ ده‌ستی‌ پیرۆزی‌ عیسا ناژیه‌ته‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ چۆن متمانه‌ دروست ده‌بێته‌وه‌(سه‌ربه‌ست جیهاد )ده‌ڵێت: ڕاستیه‌كه‌ی‌ باسێكی‌ وا وه‌كو نموونه‌ی‌ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ مردوویه‌كه‌ كه‌ له‌ مێژه‌ گیانی‌ سپاردووه‌، ئه‌مه‌ به‌ ده‌ستی‌ پیرۆزی‌ عیسا ناژیه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵكو به‌ گۆڕینێكی‌ ریشه‌یی‌ سێستمی‌ گشتی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پرده‌كانی‌ متمانه‌ له‌ نوێ بنیات ده‌نرێته‌وه‌ ، رێگایه‌كی‌ سه‌خت و دوور و درێژه‌ ، ته‌نیا به‌ خه‌باتی‌ هاوبه‌شی‌ ناتوندو تیژی‌ ئه‌و هێزو گه‌رایشانه‌ ده‌بڕدرێ كه‌ هیوا و باوه‌ڕیان به‌ ریفۆرمی‌ بنچینه‌یی‌ شێوازی‌ حوكمڕانی‌ هه‌یه‌ و له‌ پێناو رۆنانی‌ پایه‌ به‌هێزه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ هاونیشتیمانی‌ تێكۆشانی‌ ئاشتیانه‌ی‌ ماندوونه‌ناسانه‌ وه‌ڕێ ده‌خه‌ن و تاگه‌یشتن به‌ مه‌نزڵی‌ حوكمی‌ ره‌شید ، كۆڵ ناده‌ن .



متمانە لە ئەنجامی كاركردن وئەزموونیكی دوورودریژدروست دەبێت

شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن  ڕۆژنامه‌نوس بۆئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند:متمانە لە ئەنجامی كاركردن و ئەزموونیكی دوور و دریژدروست دەبێت كەوا بەڵێن و كارەكان وەك ئەوەی دوو لایەن دەیەوئ بروات بەرێوە ئەوە متمانە دروست دەكات هەركاتئ لایەنیك بەڵێنی كارێكی دا لایەنەكەی تر یەكسەر متمانە بە بەڵێنەكەی دەكات كەوا ئەنجامی دەدات ،بئ متمانەیش بەهەمان شێوە لە ئەنجامی ئەزموونێكی زۆری كاركردن دێتە كایەوە لە نێوان دوو لایەن كەوا لایەنیك هەر بەرڵێن دەدات و نایباتە سەرلایەنی بەرامبەریش بئ متمانە دەبێت لە بەرامبەر گوتار و بەڵێنەكانی .

بۆگێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی حكومه‌ت بۆخه‌ڵكی زۆری دەوێت

ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ بۆگێڕانەوەی متمانەی حكومەتی هەرێم لای خەلكی وتیشی: بۆگێڕانەوەی متمانەی حكومەتی هەرێم لای خەلكی زەمەنیكی دەوێت كه‌بەڵینەكان جئ بەجئ بكات ئەوكات متمانه‌ دروست دەبێتەوە نەوەك هەر بەڵێن بدات و هیچیشی جئ بەجئ نەكات وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشترو به‌ ئێستاشه‌وه‌ ده‌یبینین و ده‌یبیستین،ئومێد ده‌كه‌ین نا ئومێد نه‌بین له‌ هیواكانمان و حكومه‌تیش له‌ناڕازیی خه‌ڵكی سودوه‌ربگرێت و بیكاته‌ پێداچونه‌وه‌ خۆیی.


جێگای باسه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ به‌ هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌یران گه‌لێك ڕوی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردبووبه‌ ئیستاشه‌وه‌ قه‌یرانی دارایی دۆخیكی نائارام وئاڵۆزی دروست كردوه‌ لای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ،هه‌ربۆهۆیه‌وه‌ ڕۆژانه‌ هاوڵ‌تیان و موچه‌ خۆرانی هه‌رێم دژی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌ و حوكمڕانی گردبونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ ڵێنی باشتركردن و چاكسازی داوه‌.


1111 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/31/2018 11:10:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ