دۆسیە
ئامانجی تورکیا دژایەتی کردنی کوردە یان لە یان لەناوبردنی پەکەکە یە ؟
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


لە ئێستادا جیاواز لە هەر دەوڵەتێکی تری جیهان حکومەتی تورکیا بە سەرکردایەتی ئەردۆغان بە بەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەمریکا  دژی کوردان لە باکور و خۆرئاوا و باشور هەڵمەتی گرتن و کۆمەڵکوژی و داگیرکردنی خاکی دەست پێکردووە کە ئامانجی تورکیا تەنها دژی لایەنێک نیە بەڵکو ئامانجی لە ناوبردنی دەستکەوت و داگیرکردنی خاکی نەتەوەی کوردە. 

لە لێدوانێکی دا تایبەت بۆ ماڵپەڕی ئاڕاستە سەرحەت ڤارتۆ بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆماجڤاکێن کوردستان ( کەجەکە ) وەڵامی چەند پرسێکی سەبارەت بە دژایەتی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر کوردانی لە باکور و باشور خۆرئاوا دایەوە .

ئاڕاستە : هۆکاری کشانەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شەنگال چی بوو ؟

 سەرحەت ڤارتۆ " دوای ئەوەی گەلی ئێزدی توشی کۆمەڵکوژی هات لە سەر دەستی  داعش هێزەکانی ئێمە بە دوو مەبەست چوونەتە شەنگال یەکەمیان  پارێزگاری لە خەڵکی شەنگال بوو کە بپارێزرێن لە کۆمەڵکوژی و دووەمینیان ئاوەدان کردنەوە دورخستنەوەیان بوو لە دووبارە هێرش کردنەوە و کۆمەڵکوژی  کە هێزەکانمان جەنگان ومانەوە و لە ئێستاش دا هێزەکانی ئێمە کشاونەتەوە ، ئەوەش دوای ئەوە هات کە لە ماوەی چوار ساڵدا هێزەکانمان لەوێ مانەوە کە توانیان پێش ئازاد کردنی موسڵ شەنگال ئازاد بکرێت ، وە لە ئێستاشدا هیچ مەترسیەکی هێرشی داعش بۆ سەر خەڵکی شەنگال نەماوە وە خۆشیان توانیویان هێزی خۆپارێزی و  دەزگاو سازی سیاسی خۆیان بنیات بنێن  ، وە پەیوەندیان لەگەڵ حکومەتی عێراق دا دروست بووە هاوکاریان لە نێوانیان دایە پاشەڕۆژی شەنگال لە دەستی هێزی دێموکراتی خۆیان و حکومەتی عێراق دایە بۆیە پێویست بە مانەوەی هێزەکانی ئێمە نەما لە شەنگال " .

ئاڕاستە :ئەو هەڵمەتی داگیرکاریەو کۆمەڵکوژیەی تورکیا بۆسەر کورد و خاکەکەی ئامانجی لە ناوبرندنی پەکەکەیە یان گەلی کوردە ؟

 ڤارتۆ "  لە ئێستا دەوڵەتی تورک ( PKK )  دەکاتە بیانوو بۆ باشور  تا باشور داگیر بکات وە ( YPG ) دەکاتە بیانوو بۆ ڕۆژئاوا تا ڕۆژئاواش داگیر بکات  ، لە بنچێنەدا ئەو مەبەستی داگیرکردنی کوردە یەپەگە چیە پەکەکە چیە ئەوانە کوردن گەنج و لاو مناڵی کوردن ڕێکخستی کوردانن ئەو کوردان دەکاتە ئامانج ، هەنگاو بەهەنگاو باشور داگیر دەکات تا ئێستا( 20 ) بنکەو بارەگای تورک لە باشور هەیە ، هاتنی تورکیا بۆ باشور تەنها مەترسی لەسەر پەکەکە نیە ئاشکرایە کە ( PKK ) کێ یە و لە کوێ یە شەڕی پەکەکە چۆنە ئێمە لە شاخەکانین بە ئەندانزەی 10 ئەوەندەی باشوور هێزی ئێمە لە باکورە لە هەمووشاخەکان بوونمان هەیە ، داگیرکاریەکانی تورک مەترسی لەسەر خەڵکی باشور لایەنەسیاسیەکان و ئابووری هەرێم هەیە پێویستە لایەنەکانی باشور درک بەو مەترسیە بکەن کە ئامانجی هاتنی تورک لە بنجینەدا داگیرکردنی باشورە ، وە مەترسیشی بۆسەر حکومەتی عێڕاق هەیە ، پێشووتر بەرپرسانی عێڕاق بانگهێشت نامەیان بۆ تورکیا دەنارد ، یەکێک لەوانە (سەرۆکی ئەنجومەنی موسڵ ) کە داوای دەکرد عێراق و تورکیا بەیەکەوە دژی (PKK ) لە شەنگال بجەنگن ، وە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ( سەلیم جبووری ) سەردانی تورکیای کرد دوای  گەڕانەوەی لە نووسینگەکەی  بەیاننامەیەکی هاوشێوە بڵاو کرایەوە لەو بارەیەوە ، وە دواتر ( ئەیاد عەلاوی ) سەردانی ئەنکەرەی کرد ئەوانە دەیانەوێت تورکیا بخنە ناوقوڵای خاکی عێراق دواتر ئەوانە بچە ئەنقەرە لەو ڕێگەیەوە کاریگەری خۆیان لەسەر  عێراق دابنێن کە ئەمە زیان بەعێراقیش دەگەیەنێت".

ئاڕاستە : ڕۆڵ هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی چۆن دەبینن لەم قۆناغەدا لە کاتێکدا تورکیا نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمان لە تورکیا داخست وە ئێستاش گەشتی ئاسمانی ووڵاتەکەی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرتوە ؟ 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی ( کەجەکە ) "  سیاسەتی دەوڵەتی تورک ئەوەیە  کە دەیەوێت کورد دژی کورد بەکار بهێنێت هێزی کورد نەکەونە هەوڵدان ، وە تورکیا بەردەوامە لە هەوڵدان کە کوردان پارچە پارچە بکات چونکە کورد بە دوژمنی خۆی دەبینێت ، لێرەش دا هەڵوێستی نەتەوەی( یەکێتی نیشتمانی ) هەتا ئێستا نەتەوەی یانە دەبین دەربارەی باکور و خۆر ئاوای کوردستان، ئەو هەڵوێستەی تورکیاش کە بەکاری دەهێنێت  دژی یەکێتی نیشتمانی وەک فشار لە بەرمبەر هەڵوێستە نەتەوەیەکانی( یەکێتی )  پێویستە لایەنە کوردیەکانی باشور و حکومەتی عێراق بە ئاگاییەوە لە هەڵوێست و مەرامەکانی تورکیا تێبگەن تورکیا دەیەوێت
یەکەم / کورد دژی کورد بەکاربهێنێت جیاکاری بخاتە نێوان لایەنە سیاسیەکان
دووەم / هێزی کوردی باشور  دژی حکومەتی عێراق بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی لە هەمان کات دا حکومەتی عێراقیش دژی کوردی باشور بەکار بهێنێت ، نەبوونی کۆدەنگی نەتەوەی لایەنەکانی باشوور و حکومەتی هەرێم وای کردووە تورکیا ئەم هەوڵانە بدات ، ئەگەر لە باشور یەکفدراسێونی هەبێت ئەوا تورکیا ئەو هەوڵ و مەرامە جیاکاریانەی بۆ جێ بەجێ ناکرێ ".

هەڵوێست و پشتگیریەکانی خەڵکی باشور بۆ خۆرئاوا بە تایبەت لە سنوری سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین چۆن هەڵدەسەنگێنن ؟ 

سەرحەت ڤارتۆ " کێشە لە هەڵوێستی خەڵک دانیە دەنگی خەڵکی باشور بەبڵند دەبینین لە دژی داگیرکاری تورکیا لە گەرمیان و سلێمانی و ڕاپەڕین هەڵوێستی خەڵکمان بینی وە لە هەولێر و بادینانیش ئەم هەڵوێستە هەیە بەڵام لەو سنورەدا دەسەڵات داری ئەوێ خۆپشاندانی هەندێک سنوردار کردووە ، ئەم پشتگیری و خۆپشاندانەی خەڵک بەگرنگ دەبینین هەڵوێستی خەڵک دیارە ، ئەم هەڵوێستە تەنها عەفرین ناپارێزێت بەڵکو باشوریش لە داگیرکاری و لایەنەسیاسیەکانیش دەپارێزێت ، واش پێویستە دەسەڵات داری باشوور نەبنە ئاستەنگ و ڕێگر لە بەردەم هەڵوێستی خەڵک " .

ئاڕاستە : لە ئێستادا کە عەفرین داگیرکراوە  بەرخودان بۆ ئازادکردنەوە ئەوە خاکەی کوردان لە چ قۆناغێک دایە ؟

ڤارتۆ "   بەرپرسانەی عەفرین ڕایانگەیاند بەرخودان درێژەی دەبێت وەک چۆن تائێستا بەرخۆدان کراوە  گۆڕانکاری لە شێوازی بەرخودان دەکرێت ، وەک دەبین لە ئێستادا کوردان لە نا وخۆ و دەرەوەدا لە تێکۆشین بەردەوامن ئەم تێکۆشینە بەردەوام دەبێت گەلی عەفرین و گەریلا درێژە بەو خەباتەدەدەن تا ئازادکردنەوەی عەفرین " .

765 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/31/2018 10:33:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ