هەواڵ
ته‌نها موچه‌ی ته‌ندروستی وپه‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا،وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەدابەشكردنی‌ موچە بەردەوامدەبین، بەڵام  بەر لەهاتنی‌ جەژنی‌ نەورۆز موچەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە دابەشدەكەین.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا (ڕێباز حەملان) وەزیری دارایی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارەی موچەی فەرمانبەران لە بانكی ناوەندی عێراق – لقی هەولێرە و تەنیا فەرمانی حەیدەری عەبادی سەرۆكی وەزیرانی عێراقی دەوێت.
وتیشی "دوایین ڕاپۆرتی ووردبینی لیستی موچەی پەروەردە و تەندروستی دەخرێتەوە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەر لە جەژنی نەورۆز موچەی تەندروستی و په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت و هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی گەورە ئەنجامدەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی گومرگ.
سەبارەت بەدابەشكردنی‌ موچەی‌ فەرمانبەران وەزیری‌ دارایی وتی‌:"وەك حكومەتی‌ هەرێم و وەزارەتی‌ دارایی لەدابەشكردنی‌ موچە بەردەوامدەبین، بەڵام  بەر لەهاتنی‌ جەژنی‌ نەورۆز موچەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە دابەشدەكەین، دوای‌ نەورۆزیش دابەشكردنی‌ موچەی‌ وەزارەتەكانی‌ دیكە بەردەوامدەبێت".
لایخۆشیەوە(عەلی عەلاق) پارێزگاری بانكی  ناوەندی لە كۆنگرە ررۆژنامەوانیە هاوبەشەی كە لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بەرێوەچوو رایگەیاند: هەرێم هاوكاری زۆری كردوین لەبارەی سیاسەتی داهاتەكانیەوە بۆ ژێًر ركێفی دەسەڵاتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی. بەوتەی عەلاق هەوڵدەدرێت لەچوارچێوەی دەستووردا مۆڵەت بدرێتە هەموو ئەو بانكانەی كە سەر بەبانكەكانی هەرێمن ..
5095 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2018 10:07:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ