هەواڵ
کۆرسێکی دەروونی بۆ قوربانیانی جەنگ بەڕێوەدەچێت.
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

ئەمڕۆ ١٣-٣-٢٠١٨ بە ئامادەبەنی کونسوڵی ئەمریکا و نوێنەری وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان مەراسیمی کۆتایی ھاتن بە کۆرسێکی دەروونی بۆ ١٢٠ ژنی ئاوارەی سوری و عێراقی خێزانی شەھیدانی شەڕی داعش لەژێر ناونیشانی(تیمارکردنی ئەو برینە دەروونیانەی کەتیرۆر لە ناخی ئافرەتاندا چانوویەتی)کە لەلایەن چەند دکتۆرێکی دەروونی بەشێوەی خۆبەخشانە رێنوێنی کراون،بەڕێوەچوو،مەراسیمەکەش بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان ڕێگای ڕزگاری دەستی پێکرد.

ھۆشمەند عوسمان ئەندامی دەستەی بەرێوەبردن لە رێکخراوی ئۆرایزن لەلێدوانێکیدا بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند:کونسوڵخانەی ئەمریکا بەھاوبەشی ڕێکخراوی ئۆرایزن لە پرۆژەیەکدا کۆرسێکی دەروونی بۆ ١٢٠ لە ئەو ژنانەی باری دەروونیان تێکچووە بەھۆی جەنگەوە،بەتایبەت ئەو ژنانەی بونەتە قوربانی جەنگ و خێزانی شەھیدانی شەڕی داعش و ئاوارەی عێراقی و سورین.

وتیشی: کۆرسەکە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوامی ھەبوو،کە لەلایەن چەند دکتۆرێکی پسپۆڕی دەروونی ڕێنوێنی کراون و ئەنجامێکی زۆر باشی لەسەریان ھەبووە.

لای خۆشییەوە فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان بەئاڕاستەی ڕاگەیاند: ئەم پرۆژەیە وەک ئەرکێکی تەواوکەرە بۆ ئەو ئەرکانەی ئێمە لەڕێچکەیەک لە ڕێچکەکانی خزمەتگوزاری بەکەسوکاری شەھیدان گرتومانەتەبەر بەتایبەت شەھیدانی شەڕی داعش،وە لە ئێستادا وەک وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان و وەک لێژنەی باڵای ناساندنی جینۆساید سەنتەرێکمان کردووەتەوە لە دھۆک کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی دۆکیۆمێنت و وەرگرتنی بەڵگە لەسەر قوربانیانی شەڕی دژی تیرۆر،کە لە ئێستایە ژمارەیەکی زۆر لە دۆسیەمان بۆ ڕزگاربووانی شەڕی داعش کۆکردووەتەوە لە ھەوڵی ئەوەداین بتوانین لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێی ئەو بەڵگانەوە ئەو تاوانانەی بەرامبەر کوردان و ئیزیدییەکان کراوان بەدونیای دەرەوەی بناسێنین.

وتیشی:داوایەکمان لە وڵاتەیەکگرتوەکان کردووە ھاوکار بن بۆ کردنەوەی ئەم کۆرسانە چی لە رووی پەروەردەییەوە بێت چی لەرووی لایەنەکانی ترەوە بێت تاکو بتوانین قوربانیانی شەڕی داعش،ئەوکەسانەی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانیان ماوە لەسەریان نەھێڵین و تێکەڵی ژیانیان بکەینەوە.

352 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2018 10:06:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ