هەواڵ
بەوێنە : دەگمەندترین پەیکەرە ئێسک لە بناری قەندیل لە لایەن هاوڵاتیانەوە دۆزرایەوە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە 13 ی ئازاری 2018 لە بناری قەندیل لە لایەن هاوڵاتیانی گوندی قڕناقە پەیکەرە ئێسکێکی دەگمەنی ئاژەڵێکی دوو قاچ دوو دۆزرایەوە کە تا ئێستا لە کوردستان هاوشێوەی نەبووە.

محەمەد حسێن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " دوای دۆزینەوەی  ئەو پەیکەرە ئێسکە لە لایەن گوندنیشینانی قڕناقەوە پەیوەندیمان پێوەکرا دوای بینینی ئەو پەیکەرە ئێسکە دەرکەوت تەنها دوو قاچی هەیە لە شێوەی ئاژەڵی دڕەندەی دایناسۆر هەر قاچێکی (چوار ) پەنجەی هەیە کە پەنجەیەکیانی ڕووەو دواوەوەیە " .

ناوبراو وتیشی " بەپێ ی کەلەسەری ئێسکەکەو ددانەکانی لە ئاژەڵێکی دڕەندە دەچێ تا ئێستا هاوشێوەی لە کوردستان نەبووە ئێمەش نازانین ئەو پەیکەرە ئێسکە هی چ جۆرە ئاژەڵێکە ، هیوادارم ناوەندێکی زانستی پەیوەندیمان پێوەبکات تا هاوکاری بکەین لە توێژینەوە لە سەر ئەو پەیکەرە ئێسکە ، هەر فەرمانگەیەکناوەنیێکی زانستی بتوانێت توێژینەوەی لەسەر بکات و بیپارێزێت ئێمە ئامادەین ئەو پەیکەرە ئێسکەی ڕادەست بکەین " .

5090 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2018 10:04:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ