هەواڵ
چوارشەممە و پێنجشەممە پشووه‌ له‌هەرێم
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

وتەبێژی‌ حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەبۆنەی‌ ساڵیادی لەدایکبوونی‌ مستەفا بارزانی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دەبێـتە پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی‌ هەرێم.
سەفین دزەیی وتەبێژی‌ حکومەتی هەرێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا رایگه‌یاندووه‌: "بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی مستەفا بارزانی، بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین، ڕۆژی چوار شەممە و پێنجشەممە  ١٤، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".
پێشتریش بەرێوەبەرایەتی گشتی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاندبوو، جگە لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٤ی ئازار ، سەرجەم پشووەکانی تر پەروەردە ناگرێتەوە و  دەوامی خوێندگاکان بەردەوام دەبێت.
778 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2018 10:02:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ