هەواڵ
كۆمپانیای ئه‌سێ مه‌راسیمێكی ڕێكخست
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن


3/12 كۆمپانیای ئه‌سێ له‌ مه‌راسیمێكدا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان بریكارنامه‌ی له‌كۆمپانیای LG بۆ مۆبایل وه‌رگرت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆله‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌رله‌مانتاران و میوانان و راگه‌یاندنكاران، كۆمپانیای ئه‌سێ بریكارنامه‌ی ره‌سمی له‌ كۆمپانیای LG بۆ مۆبایل وه‌رگرت.
(لاوه‌ عه‌بدولڕه‌حمان) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئه‌سێ له‌و باره‌یه‌وه‌ ‌ڕاگه‌یاند: وه‌رگرتنی بریكارنامه‌ی كۆمپانیای LG بۆ مۆبایل له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆمپانیای ئه‌سێ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی ئابوورییه‌ بۆ عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و له‌مه‌ودوا ئه‌سێ ده‌بێته‌ بریكاری ره‌سمی كۆمپانیای LG و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی LG یمان لا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
(لاوه‌ عه‌بدولڕه‌حمان) وتیشی: وه‌ك چۆن له‌ئێستادا كۆمپانیای ئه‌سێ پێشه‌نگه‌ له‌ جۆره‌ نوێیه‌كانی مۆبایلی سامسۆنگ و ئایفۆن، به‌هه‌مان شێوه‌ش پێشه‌نگ ده‌بین له‌ خسته‌ بازاڕی جۆره‌ نوێیه‌كانی مۆبایلی LG.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئه‌سێ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سێرڤزی تایبه‌تمان بۆ به‌كارهێنه‌رانی LG له‌ هه‌رێمی كردستان و عیراق هه‌یه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ كۆمپانیای LG ببینه‌ جێی خواستی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل.
جێگای باسه‌، له‌ وته‌یه‌كیشدا به‌ زمانی كوردی( دانیاڵ جی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای LG له‌ عیراق و سوریا پیرۆزبایی له‌ كۆمپانیای ئه‌سێ كردو هیوای خواست به‌یه‌كه‌وه‌ بتوانن زیاتر جۆره‌كانی مۆبایلی LG به‌ به‌كارهێنه‌ران بناسێنن و مۆبایلی LG بكه‌نه‌ جێی خواستی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل.

364 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2018 10:00:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ