هەواڵ
لە کۆڕێکی بەرفراواندا ئایندەی کورد و عێراقی دوای هەڵبژاردنەکان خرایە ڕوو
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان و لاوان و پێشمەرگە دێرینەکان کۆمیتەی ڕێکخستنی ماکۆکی یەکێتی نیشتمانی لە ناحیەی حاجیاوای سەربەقەزای ڕانیە کۆڕێکی لە ژێر ناونیشانی ( ئایندەی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا لە سایەی سیناریۆکانی نەخشەی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق )  بۆ(  د . جوان ئیحسان ) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی  ڕێکخست.

لەو کۆڕەدا  د . جوان ئیحسان بۆ ئامادەبووان " ڕۆڵی سەرۆک( مام جەلال ) ـی لە مێژووی کورد و کوردستان و عێراق و یەکێتی دا خستەڕوو کە چۆن هەمیشە خاوەنی چەپکەگوڵەکە بووە مێژوویەک بووە لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئازادی هەرچوار پارچە و جیهان ، هاوکات باسیشی لە ئایندەی سیاسی هەرێم و بەغدا کرد لە دوای هەڵبژاردنەکان ، وە ڕاشی گەیاند یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە درێژای مێژوو هەوڵی کۆدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانی داوە و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە " .

هەر لەم کۆڕەدا بۆ ئامادەبوانی ڕوونکردەوە " کە یەکێتی نیشمانی هەر یەکێتیەکەی هەڤاڵ مام جەلال دەبێت بەپلانی ناحەزان بچوک نابێتەوە و بەردەوام دەبێت لە خەباتی نەپساوەی خۆی ، هەر لە تەوەرەکانی ئەم کۆڕەدا تیشکی خستە سەر چارەنوسی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق وە هەوڵەکانی یەکێتی نیشتمانی خستەڕوو لە سەر کەرکوک ناوچەدابڕێنراوەکانی دەرەوەی هەرێم 

190 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2018 9:57:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ