وەرزش
پێشمەرگەی سلێمانی لە حەبانیەی بردەوە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ توانی‌ دوا یاری‌ خۆی‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ سه‌ركه‌وتن به‌ كۆتابهێنێت و به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ حه‌بانیه‌ بباته‌وه‌ .

كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ئەمڕۆ‌ سێ‌ شه‌ممه‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌عب له‌ شاری‌ به‌غداد تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ حه‌بانیه‌ بونه‌وه‌ ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان به‌ ئه‌نجامى  3-1 گێم سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش كۆی‌ خاڵه‌كانیان كرده‌ 19 خاڵ و بوونه‌ پاڵه‌وانی‌ یانه‌كان له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا .
145 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2018 5:00:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ