هەواڵ
یەکێتی ئامادەکاریەکانی تەواو کردووە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر بارودۆخی  کوردستان و پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداو ئایندەی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکان و کۆنگرەی یەکێتی نیشتمان چەند زانیاریەکی بۆ ئاڕاستە خستەڕوو .

د .جوان ئیحسان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لە دوای هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆمەڵێک سیناریۆ دێنەپێش ئێمەش وەک یەکێتی نیشتمانی ستراتیژێکی گونجاو جێگیرمان هەیە وە لە ڕووی هەڵبژاردنیشەوە یەکێتی ئامادەکاری تەوای خۆی کردووە ئۆرگانەکان و کادیرەکانی یەکێتی نیشتمانی لە ئاست ئەو قۆناغە دادەبن چونکە خەمخۆریەکی زۆر بۆ ئەوە ئەبینین  ، هەروها وتیشی لە ئێستادا کورد پێویستی بەیەکڕیزی نیشتمانی هەیە بەیەکڕیزی ناوماڵی کورد نەبێت ناتوانێت سەنگ و پێگەی خۆی بپارێزێت بۆ ئێستاو داهاتوو لە ئایندەی سیاسی عێراق  وە یەکێتی نیشتمانیش بەردەوام لە هەوڵی ئەو یەکڕیزیە دایە و دژی پەرتەوازیەیەوە  " .

سەبارەت بە ئەنجام دانی کۆنگرە یەکێتی نیشتمانی ناوبراو وتیشی " هەوڵ هەیە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆنگرە ببەسترێت ، ئەوەش خواستی ئێمەیە و بەڵام وادەی ئەنجام دانی کۆنگرە لە کۆبوونەوەی  سەرکردایەتی بڕیاری لێدەدرێت ، هەوڵی تەواویش دەدرێت پێش هەڵبژاردن کۆنگرە ببەسترێت ، لەلایەکی تریشەوە کۆمەڵێک  بژاردەیە هەیە کەچی گونجاوە باشە بۆ ئەم قۆناغەی یەکێتی و کادیران و فکری یەکێتی یە ئەو بژاردەیە هەڵبژاردرێت " .

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد " یەکێتی بەردەوام خۆی بەداکۆکی کاری مافی خەڵکی کەرکوک ئەزانێت وە بەردەوام  هەوڵی ئەوەمان داوە کە خەڵک لە بار و گوزەرانێکی باش و ئەمنی دابن وە تابتوانین لەگەڵ حکومەتی عێراقیش بە گفتوگۆ و بەچارەسەری گونجاو کێشەکان چارەسەر بکەین چونکە لە دوای ئەنجام دانی ڕێفراندۆمەوە زۆر شت لە دەستچوو نەتوانرا پارێزگاری لێبکەین وەک سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی بۆ مەسەلەی کەرکوک زەختمان لە سەرکردایەتی کورد و عێراقیش کردۆتەوە چونکە کەرکوک بۆ هەموانمان گرنگە " .

301 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2018 4:57:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ