هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی .. چارەسەری هەموو کێشەیەک لە هەنگاوی یەکەم دەستپێدەکات
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن
نێچیرڤان بارزانى رایدەگەیه‌نێ، دوای دەرکردنی بڕیار بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەکان، چاوەڕوانن حکومەتی عێراق مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران بنێرێت و ناوەڕۆکی پەیوەندییه‌ تەلەفۆنیه‌كه‌شى لەگەڵ عەبادی ئاشکراکرد.
دوای دەرکردنی بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان لەلایەن حەیدەر عەبادی و، گەڕاندنەوەی بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق لەلایەن دكتۆر فوئاد مەعسوومەوە بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی داواکارییەکانی کورد، نێچیرڤان بارزانی، رۆژی سێشەممە لە هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەکەدا ئاشکرایکرد کە شەوی رابردوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبادی ئەنجامداوە و تێیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و ناردنی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران کردووەتەوە. ئەمەش دووەم پەیوەندیی تەلەفۆنییە لەماوەی هەفتەیەکدا ئەنجامی بدەن.
نێڤیر گوتیشی: "دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، عەبادی ئەمڕۆ خۆی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، دووپاتیکردەوە کە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران دەنێرێت، ئێمەش بەهیواین هەردوو کێشەکە چارەسەربکرێن و چاوەڕوانین".
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بڕیارەکانی عەبادی کرد و گوتی: "بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکان هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەیەکی راست، چارەسەری هەموو کێشەیەک لە هەنگاوی یەکەم دەستپێدەکات، پێموایە چارەسەرکردنی ئەو دوو گرفتە هەنگاوی گرنگن و جێی دوسخۆشی و سوپاسن، پێموایە بەم رووحییەتە کاربکەین دەتوانی کێشەکان چارەسەر بکەین".

279 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2018 4:55:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ