تەندروستی
ئندۆمى هۆكاره‌ بۆ توش بوون به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێكى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ئراسته‌ نێردراوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ زیانه‌كانى ئندۆمی له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ  ئاشكرا ده‌كات و داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات له‌خواردنی به‌دووربن.

پسپۆڕێكی بوارى خوارده‌مه‌نی چیمه‌ن بایزهه‌ڵگرى بروانامه‌ى ماسته‌ر له‌ بوارى زانستی خۆراك رایده‌گه‌یه‌نێت:ئندۆمی ئه‌و خوارده‌مه‌نیه‌ى تام وچێژى تایبه‌تی هه‌یه‌ و خه‌ڵكان به‌ گشتی و مناڵ به‌تایبه‌ت ئاره‌زووى خواردنی ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى زیانه‌كانی بزانن،ئندۆمی له‌ ( ئاردى گه‌نم، نیشاسته‌، خوێ، به‌هارات و مادده‌كانی پاراستن ) پێكهاتووه‌، ئه‌و خۆراكه‌ ماددانه‌ى تێدا نییه‌ كه‌ له‌شی مرۆڤ پێویستی پێبێت، و له‌ سه‌رچاوه‌ى تره‌وه‌ ده‌ستی ده‌كه‌وێت، خواردنیشی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌تایبه‌ت مناڵ دروستده‌كات.

چیمه‌ن بایز ووتیشی: به‌هۆى زۆرى رێژه‌ى چه‌ورى له‌ ئندۆمی-دا، مه‌ترسی به‌رز بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى كۆلسترۆڵى خوێنی هه‌یه‌، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ خاوبوونوه‌ى ده‌ماره‌كانی دڵ و توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ، و زیادبوونی كێشی مرۆڤ یه‌كێكی تره‌ له‌ مه‌ترسیه‌كانی خواردنی ئندۆمی له‌برى ژه‌مه‌كان.
ووتیشی:   ئه‌و خوێیه‌ى له‌ دروستكردنیدا به‌كار هاتووه‌ جۆره‌كه‌ى (621 E  ) مه‌ترسی نه‌خۆشی بۆسه‌ر ده‌ماره‌كانی مێشك و مۆخی مرۆڤ، كه‌ بێهێز و  كه‌م تواناى بیركردنه‌وه‌ى ده‌كات، و خانه‌كانی مێشك له‌ناوده‌بات و مێشكی مرۆڤیش به‌هۆى خواردنی به‌رده‌وامی ئندۆمیه‌وه‌ تواناى دروستكردنه‌وه‌ى خانه‌كانی مۆخی نامێنێت به‌تایبه‌تى له‌ منداڵدا.
هه‌روه‌ها: یه‌كێكی تر له‌و ماددانه‌ى راگرتنی شێی شعریه‌ى ئندۆمیه‌كه‌یه‌، كه‌ توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر گورچیله‌كانی مرۆڤ به‌تایبه‌ت منداڵ دروستده‌كات. 

چیمه‌ن بایز ئاماژه‌ى بۆئه‌وشكرد، ئندۆمی هیچ به‌ها خۆراكیه‌كی نییه‌ كه‌له‌شی مرۆڤ پێویستی پێبێت، خواردنیشی زیانى بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت منداڵ، داواكارم له‌ دیكان و باوكان خواردنى ئندۆمی به‌دوربن و له‌ منداڵه‌كانیانى قه‌ده‌غه‌بكه‌ن.  
  
له‌ماوه‌ى رابردوودا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئندۆمی ماووه‌ به‌سه‌رچوودا گرتووه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆ له‌ناوبراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووى یاسا كراوه‌ته‌وه‌.
334 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2018 11:17:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ