هەمەڕەنگ
باشتروایه‌ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ به‌ توێكڵه‌وه‌ بخۆیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ میوه‌ و به‌رهه‌مى سه‌ووزه‌وات و ترشه‌مه‌نى توێكڵه‌كه‌ى لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، به‌ڵام بێ ئاگاین له‌وه‌ى باشترین پێكهاته‌ له‌م به‌رهه‌مانه‌ توێكڵه‌كه‌یه‌تى ، چونكه‌ توێكڵى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ زۆربه‌ى ڤیتامینات و ریشاڵ و یارمه‌تى چالاكى گورچیله‌ ده‌ده‌ن و كۆئه‌ندامى هه‌رس و مژین ئاسان ده‌كه‌ن و دوورت ده‌خه‌نه‌وه‌ له‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
توێكڵى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ بخۆ :-
توێكڵى سێوو : سوودى زۆر به‌ مێشك و مۆخ ده‌گه‌یه‌نێت و دژى شێرپه‌نجه‌یه‌ و  ئێسك پته‌و ده‌كات .
توێكڵى په‌تاته‌ : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین "بى6" و كالیسیۆم كه‌له‌ش زۆر پێویستى پێیه‌تى .
توێكڵى پرته‌قاڵ و لیمۆ و سندى و نارنج : دژى هه‌موو جۆره‌ هه‌وكردنێكى له‌شن .
توێكڵى خه‌یار : تواناى كردارى دژه‌ ئۆكسیدى هه‌یه‌ .
توێكلى كێویى و قۆخ : دژه‌ ئۆكسیدن ، چونكه‌ میوه‌ى ریشاڵین .
توێكلى باینجان : دژى شێرپه‌نجه‌ی ده‌ماخه‌ .
توێكڵى مانگۆ : دژى شێرپه‌نجه‌یه‌ و شه‌كر و نه‌خۆشى دڵ داده‌به‌زێنێت .
توێكڵى مۆز : مه‌زاج و ده‌روون به‌ره‌و باش بوون ده‌بات .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌
1641 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/12/2018 4:04:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ