کۆمەڵایەتی
پێنج خۆراك ڕزگارت دەكات لە دودڵی و ڕاڕایی
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن
بۆ نەهێشتن و بەرەنگار بونەوەی دودڵی و ڕاڕایی ، پسپۆڕانی خۆراك هۆشداری دەدەن لەسەر هەڵبژاردنی ژیانێكی تەندروست و ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی و خواردنی هەندێك خۆراكی كاریگەر ، لەوانە:

1-ماسی چەور :
وەك ماسی (سالمۆن ، ڕەنجە ، سەردین ، ماكاریل ) كە دەوڵەمەندن بە ترشی و ئۆمیگا3 و چەوری ، ئەمەش دەبێتە هۆی سنور دانان بۆ دودڵی و ڕاڕایی , بەڵام پێویستە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو بخورێت .


2-بەیبون:
گوڵە بەیبون یان چای گوڵە بەیبون دژی ژەهرە ، دژی دودڵی و ڕاڕایی دەرونییە ، لێكۆڵینەوەكان سەلماندویانە كە بەیبون كاریگەری هەیە لەسەر باشكردنی دەرون و ئارامكردنەوەی ، هەروەها زۆر بەسودە بۆ چارەسەری ناڕێكی خەو . 


3-بادام:
دەوڵەمەندە بە (ترشی ، چەوری ، زینك ، ئاسن) ئامۆژگاری دەكرێت كە لەگەڵ ژەمە خۆراكییەكاندا بەشێوەیەكی هاوسەنگ بەكار بهێنرێت ،  كاریگەری دەبێت لە ڕوبەڕوبونەوەی هیلاكی مێشك كە هۆكاری كەمكردنەوەی وزەیە دورت دەخاتەوە لە دودڵی .


4-چای سەوز:
چەكێكی كاریگەرە دژی دودڵی، بەهۆی بونی ماددەی (سیانین)و ترشی ئاسایی لە پێكهاتەكەیدا  كە دەبێتە هۆی هێمنكردنەوە .


5-بەرهەمی دانەوێڵە:
وەك مەعكەڕۆنی و گەنم و نان هیتر.... زۆر كاریگەرن لە دژی دودڵی و ڕاڕایی بەهۆی بونی (مەگنیسیۆم ، تریبتوفان) كە ئەم دوو ماددەیە گرنگییەكی زۆریان هەیە لە ڕێكخستنی تێكڕای سیرۆتۆنین و چاودێری هۆرمۆناتەكان دەكات ،  پێكهاتەیەكی تێدایە كەهەستی تێری زیاد دەكات و دژی برسێتی و دودڵییە .

771 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/12/2018 11:10:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ