ترافیک
كامێره‌كانی هاتوچۆ له‌م شوینانه‌ن
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
لە ڕاگەیەنراوێكدا،هاتوچۆی سلێمانی شوێنی كامێراكانی هاتوچۆی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 12-3-2018 ئاشكراكردو كامێراكان لەم شوێنانه‌ جێگیركراون.
هاتوچۆی سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێكدا شوێنی كامێراكانی هاتوچۆی لەسنوری پارێزگای سلێمانی ‌و دەوروبەری ئاشكرا كردوە رایگەیاندوە"كامێراكانی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی لەسەر ڕێگاكانی:
 (ئبیراهیم ئەحمەد، سەروو پردی زەرگەتە، كەنەكەوە) دانراون 
لەدەڤەری گەرمیانیش كامێرای هاتوچۆ لەسەر ڕێگاكانی (كەلار- ڕزگاری، كەلار – گردەگۆزینە، كەلار- بەردەسور) دانراون."
لەقەزای دوكانیش كامێرای هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی (پیرەمەگرون) دانراوە 
كامێرای هاتوچۆ لە قەزای چەمچەماڵیش لەسەر ڕێگای (چەمچەماڵ-تەكیە) دانراوە."
كامێراكانی هاتوچۆ دەڤەری ڕاپەرینیش لەسەر ڕێگەكانی (قەزای ڕانیە- بەردەم زانكۆی ڕاپەڕین، ناحیەی حاجیاوا- گەڕەكی دابان نزیك دائیرەی كارەبا، ناحیەی چوارقوڕنە- بەردەم كۆلێن سیتی، ناحیەی سەروچاوە – شەقامی گشتی سەروچاوە) دانراون.
هه‌روه‌هاهاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی ئاشكرا كردوە"شۆفێران ئاگاداربن، جێگۆڕكێ بەشوێنی كامێراكان دەكرێت لەسەرجەم شەقام‌و ڕێگەكانی شاری سلێمانی‌و دەوروبەریدا."
493 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/12/2018 11:09:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ