کۆمەڵایەتی
توێژینه‌وه‌یه‌ك شوێنى خۆشه‌ویستى له‌له‌شدا ده‌رده‌خات !
 وه‌رگێڕان: ڤانیا بێستون
توێژینه‌وه‌یه‌كى فه‌ره‌نسى باس له‌شوێنى خۆشه‌ویستى ده‌كات له‌له‌شدا ، به‌گشتى زۆربه‌مان پێمان وایه‌ خۆشه‌ویستى له‌ دڵ و چاودا دروست ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه‌ هه‌ستى خۆشه‌ویستى له‌ مێشكدا دروست ده‌بێت ئه‌و به‌رگه‌ ئه‌ستووره‌ى كه‌ چوارده‌وورى مۆخى داوه‌ پێى ده‌وترێ "ناوكى رمادى بنچینه‌یى" ئه‌م به‌رگه‌ش به‌ به‌رگى مێشك چوارده‌وور دراوه‌ .
هه‌ر له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش هاتووه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ له‌ یه‌كه‌م بینینى كه‌سى به‌رامبه‌رمانه‌وه‌ هه‌ست و خۆشه‌ویستیت بۆى ده‌جوڵێت ، ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونى مادده‌ى "موگناتیسى " له‌ ناوچه‌ى "ناوكى رمادى بنچینه‌یى" كه‌ زۆخێرا كارت تێ ده‌كات و به‌و كه‌سه‌ت ده‌به‌ستێته‌وه‌ .
ئه‌م توێژینه‌وه‌ فه‌ره‌نسییه‌ش له‌دواى زۆر تاقى كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌شداربووان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ جووڵاندنى هه‌ست و خۆشه‌ویستى له‌ مرۆڤه‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌رگه‌ "رمادیه‌" كه‌به‌به‌شێك له‌ مۆخى مێشك داده‌نرێت كه‌به‌به‌رپرسى خۆشه‌ویستییه‌  وه‌ك له‌ چاو و دڵ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌
3893 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/8/2018 12:20:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ