زانست
به‌بێ سپۆنسه‌ر ئه‌كتیڤى فه‌یسبوك و ئینسته‌گرامه‌كه‌ت بگه‌یه‌نه‌ هه‌موو جیهان
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بۆیه‌كه‌مین جار له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌یسبوك و ئینسته‌گرام دروستكرا و له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ده‌خرێته‌ كار و ده‌توانرێت له‌ ته‌واوى وڵاتانى جیهان ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌كاربهێندرێت .
مه‌زن عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ر كۆمپانیاى kako Mz  و دروستكه‌رى هه‌ردوو به‌رنامه‌ى ئیسنتا ئه‌كتیڤ و فه‌یسبوك ئه‌كتیڤ ، له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته‌ ووتى: ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ى كه‌ دروستم كردووه‌ تایبه‌ت به‌ ئینسته‌گرام و فه‌یسبووكه‌ ئه‌كتیڤیان به‌رزده‌كاته‌وه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى تۆ سپۆنسه‌ر بكه‌یت و پاره‌كه‌ بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ بڕوات ، ده‌توانیت به‌بێ هیچ سپۆنسه‌رێك ئه‌كتیڤى په‌یجه‌كه‌ت یاخود ئه‌كاونته‌كه‌ت به‌رزبكه‌یته‌وه‌ .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌هۆى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت له‌هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى جیهان یاخود  ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ خۆت مه‌به‌سته‌ ئه‌كتیڤى فه‌یسبوك و ئینسته‌گرامه‌كه‌ت به‌رزبكه‌یته‌وه‌ واته‌ ده‌توانیت ئه‌و پۆسته‌ى ده‌كه‌یت ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌ى مه‌به‌سته‌ بیبینێت ، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو ته‌مه‌نێك شیاوه‌ و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ بازرگانى ده‌كه‌ن یان هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كان یاخود په‌یجه‌كان ، یان بۆ نمونه‌ وێنه‌یه‌ك له‌ ئینسته‌گرام پۆستده‌كه‌یت  چ كاتێك بته‌وێت ئه‌وكاته‌ پۆست ده‌بێت واته‌ كاتى بۆ داده‌نێیت .
باسى له‌وه‌ شكرد : له‌ڕێگه‌ى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ دیارى ده‌كه‌یت كه‌ ده‌ته‌وێت به‌رده‌وام لایك و كۆمێنتیان بۆ بكه‌یت ده‌توانیت به‌ربه‌رنامه‌كه‌ بڵێیت هه‌ركات ئه‌م كه‌سانه‌ پۆستیان كرد لایك و كۆمێنتیان بۆ بكه‌ ، له‌هه‌مان كاتدا له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ Security  فه‌یسبوك و ئینسته‌گرامه‌كه‌ت ده‌باته‌ سه‌ره‌وه‌ .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ : بیرۆكه‌ى كاره‌كه‌ هى خۆمه‌ و 3  ساڵ پێش ئێستا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌م دانا ،  به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌رنامه‌كه‌م ڕاگرتبوو به‌ڵام به‌رده‌وام كارم له‌سه‌رده‌كرد هه‌تا ئه‌مساڵ توانیم به‌ته‌واوى ده‌ستبه‌كاربم و كارى پێبكه‌م دواى ماندووبوونێكى زۆر له‌ئه‌م مانگه‌دا به‌رنامه‌كه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت .
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد:ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ ئێستادا به‌رده‌سته‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژێكى داهاتوودا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ له‌ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش به‌رنامه‌كه‌ قبوڵكراوه‌ له‌ئێستاشدا له‌ هه‌ردوو سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ئایئۆئێسدا به‌رده‌سته‌ ده‌توانرێت ئه‌م به‌رنامه‌ بۆ ته‌واوى جیهان به‌كاربهێندرێت.

له‌ كۆتایشدا ووتى : كاتێك ئه‌په‌كه‌ت دابه‌زاند دواتر باڵانسى بۆ داخڵ ده‌كه‌یت یه‌كسه‌ر ئه‌په‌كه‌ ئه‌كتیڤ ده‌بێت ئه‌په‌كه‌ به‌خۆڕاییه‌ به‌ڵام بۆماوه‌ى 12 ڕۆژ به‌ 5000 كار ده‌كات ، باڵانسه‌كه‌ له‌ته‌واوى عێراق به‌رده‌ست ده‌بێت ، ئه‌م ئه‌په‌ خۆى فێركارى له‌گه‌ڵدایه‌ به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ ، به‌رنامه‌كه‌ ناوى " ئیسنتا ئه‌كتیڤ ، فه‌یسبوك ئه‌كتیڤه‌"
1241 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/5/2018 2:44:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ