سلێمانی
گه‌وره‌ترین شه‌تڵگه‌ له‌هه‌رێم داده‌مه‌زرێندرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
به‌مه‌به‌ستى زیاد كردنى سه‌وزایی و هه‌رزانكردنى فرۆشتنى نه‌مام و كه‌ره‌سته‌كانى باخدارى له‌هه‌رێم و شارى سلێمانى پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كشتوكاڵى له‌ ژێرناونیشانى(به‌كه‌مترین تێچوو،جوانترین باخ دروست بكه‌)داده‌مه‌زرێنریًت و سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت:رووبه‌رى گشتى پرۆژه‌كه‌مان له‌ 200 دۆنم پێكهاتووه‌.

داركۆ عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاراسته‌ ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو كۆمپانیایه‌كى ئه‌هلى به‌ناوى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سروشت پرۆژه‌یه‌كى كشتوكاڵیمان دروست كردووه‌ كه‌ كه‌ خۆى له‌ چه‌ند به‌شێكى جیاواز ده‌بینێته‌وه‌.

وتیشى: یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ دروست كردنى گه‌وره‌ترین شه‌تڵگه‌یه‌ به‌رووبه‌رى 20هه‌زار مه‌تر دووجا له‌گه‌ڵ سێ هۆڵى گه‌وره‌ى چاندنى تۆو گوڵ و نه‌مام كه‌ تێیدا كردارى پیتێن رووده‌دات كه‌ر هۆڵێكیان رووبه‌رى هه‌زار مه‌تر پێكده‌هێنێت.
داركۆ عه‌زیز ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: دواى چرۆكردنى ئه‌و نه‌مامانه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ چه‌ند به‌یتێك كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ته‌ به‌ جۆره‌ گوڵێك و به‌م كاره‌شمان سه‌ره‌ڕاى زیادكردنى ڕێژه‌ى سه‌وزایی له‌ هه‌رێمى كوردستان و شارى سلێمانى ده‌بینه‌ هۆى هه‌رزان كردنى نرخى نه‌مام چونكه‌ به‌ هه‌رزانترین نرخ ده‌یانفرۆشینه‌وه‌ .
ناوبراو رونیشى كرده‌وه‌: هه‌ر له‌ پرۆژه‌كه‌ماندا كارگه‌یه‌كى دروست كردنى په‌ینى حه‌یوان هه‌یه‌ كه‌ په‌ینه‌كه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌ر پاشه‌ڕۆیه‌ك و مێروویه‌ك،هه‌روه‌ها بوونى دوو ناوه‌ندى فرۆشتنى ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌كانى باخدارى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا پلانى فراوانتریشمان هه‌یه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌یه‌.


2504 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/1/2018 2:48:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ