هونەر
بەوێنە : هاتوچۆی کۆیە یەکەمین شانۆی هۆشیاری تایبەت بە هاتوچۆی نمایش کرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئەمڕۆ  سێ شەممە 20 شوبات بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان بۆیەکەمین جار لە ئاستی کوردستان هاتوچۆی قەزای کۆیە لە شاری کۆیە شانۆی سەرشەقامی تایبەت بە هۆشیاری هاتوچۆ بە ناونیشانی( با تەختیت بێت  ) نمایش کرد.

مقدەمی ماف زاهیر محەمەد بەڕێوبەری هاتوچۆی قەزای کۆیە تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئامانجمان لەم نمایشە بەرزکردنەوە ئاستی هۆشیاری یاساییە لە کاتی ڕووداو و مامەڵەی دروستی شوفێران لەگەڵ یەکتری و کارمەندانی هاتووچۆ و نمایشکاران کارمەندانی هاتوچۆی کۆیە بوون ئەم کارەی ئێمە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتۆتەوە لێرەوەش ڕایدەگەیەنین هەر بەڕێوبەرایەتیەکی هاتوچۆ داوا بکات ئێمە هاوکاریان دەبین کارمەندە ئەکتەرەکانمان ڕادەسپێرین نمایشیان بۆ ئەنجام بدەن " .

ناوبراو وتیشی " ئەو کارەی ئەمڕۆمان درێژە پێدەری کارەکانی ترمانە کە پێشوتر کارم لە سەر کردووە  وە دەمانەوێت خزمەتی بەرچاو بەشوفێران و خەڵکی کوردستان بکەین لەم ڕێگەیەوە ڕێگە بگرین و هەوڵی کەم کردنەوە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بدەین "

633 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2018 4:04:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ