زانست
بۆیه‌كه‌مین جار كۆمپیوته‌رێكى 3D خرایه‌ بازاڕه‌وه‌
 ئاڕاستە:سیڤان بەختیار

بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ جیهاندا كۆمپیوته‌رێكى 3D به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و له‌ ئێستاشدا كه‌وتۆته‌ بازاڕه‌وه‌ و له‌ ئیماراتیش به‌كارده‌هێندرێت.
بۆیه‌كه‌مین حار له‌ جیهاندا كۆمپانیاى (مایكرۆسۆفت)  كۆمپیوته‌رَكى دورى سیانى واته‌  سێ ڕوو به‌ ناوی (هولولنس) به‌رهه‌م هێنا ، كه‌ له‌ ئێستادا ئیمارات ئه‌م جۆره‌ كۆمپیوته‌ره‌ به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌و پێشچوونى زیاترى كاروباره‌  بازرگانییه‌كانیان به‌كارده‌هێنن.
وه‌ هه‌روه‌ها (ئۆنور النتاس )به‌ ڕێوبه‌ری  كارگێڕی مایكرۆسۆفت له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌ فریقیا له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا به‌میدیاكانى ڕایگه‌یاند: كه‌ مایكرۆسۆفت هولولنس توانایه‌ كى له‌ راده‌به‌ ده‌ری هه‌یه‌  له‌ ژمێریاریدا و هه‌ روه‌ها كار ئاسانى بۆ كارمه‌ند و كومپانیاكان و كارووباره‌ كارگێڕییه‌كان وكاروبارى دارای و ئابورى كردووه‌.
باسى له‌وه‌شكرد:مایكرۆسۆفت (هولولنس) كه‌ له‌ سه‌ رسیستمى ویندۆز 10 كارده‌كات ،وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى وێنه‌ى سێ دووری وێنه‌ كان نیشان ده‌دات .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا : مایكرۆسۆفت هولولنس  توانای هه‌یه‌  كۆمپانیاكانى جیهان به‌ یه‌ ك ببه‌ ستێته‌وه‌  ،وه‌ هه‌روه‌ها كاره‌باو ئاوى ووڵاتى دوبه‌ى  پشت به‌ ته‌ كنه‌ ڵۆژیایى مایكرۆسۆفت هۆلولنس ده‌به‌ستن .
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له‌ توانایدایه‌ ڕێگاكان به‌ ئاسانى بدۆزێته‌وه‌ ،هه‌روه‌ها وێنه‌ و ڤیدۆكان به‌ شێوه‌ى سی دووری پیشانده‌دات.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ له‌ ئێستادا مایكرۆسۆفت هۆلولنس له‌ ئیمارات  به‌ رده‌سته‌ و  له‌ بازاڕى ئیمارات و 41 وڵاتى ترى جیهان به‌ رده‌سته‌  و ده‌ فرۆشرێت.

597 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/18/2018 1:40:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ