هەمەڕەنگ
پێویستە هەموو کات بۆ قاپشتن دەستکێش بەکاربهێنی لەبەر ئەم مەترسیانە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
به‌گشتى خانمان ڕۆژانه‌ زۆر مادده‌ى پاك كه‌ره‌وه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ قاپ شوشتن ، دیاره‌ به‌كارهێنانى ئه‌و خاوێنكه‌ره‌وانه‌ش به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌دا دووچارى گرفتى ته‌ندروستى پێستت ده‌كاته‌وه‌.
ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و مادده‌ خاوێن كه‌ڕوونه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر مادده‌ى كیمیاویى تێدایه‌ ، هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ توش بوونت به‌  هه‌ستیارى پێست به‌تایبه‌تى دروست بوونى لیرك له‌سه‌ر ده‌سته‌كانت و سووربوونه‌وه‌ى و خوورانیشى له‌گه‌ڵدایه‌ ، ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا پێستت دووچارى هه‌ستیارى ده‌بێته‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئه‌و مادده‌ پاككه‌ره‌وانه‌ ، ئه‌وا ئه‌گه‌رى زۆره‌ توشى "بیرۆت" بكات كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ستیارترین جۆرى پێست و چاره‌سه‌ركردنى قوورسه‌ و نه‌خۆشییه‌كى درێژخایه‌نه‌ ، بیرۆ ده‌توانێت خێرا به‌له‌شدا بڵاوببێته‌وه‌.
بۆیه‌ پزیشك ئامۆژگاریمان ده‌كات پێویسته‌ خانمان ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام "ده‌ست كێش" به‌كاربهێنن به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌دا  له‌كاتى به‌كارهێنانى مادده‌ پاككه‌ره‌وه‌كان ، تاوه‌كو پێستیان توشى هه‌ستیاریى توند نه‌بێته‌وه‌ .
1634 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2018 2:38:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ