هەمەڕەنگ
نهێنى جوانى له‌ ڕه‌نگى سووردایه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
شاره‌زایانى بوارى جوانكارى پێیان وایه‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ڕه‌نگى سوور جوانترین ڕه‌نگه‌ و به‌سه‌ره‌نج ڕاكێشترین ڕه‌نگ داده‌نرێت ، دیاره‌ خانمان زیاتر ڕه‌نگى سوور ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌هه‌موو به‌كارهێنه‌ره‌کانی ڕۆژانه‌یدا ، له‌هه‌مووى گرنگتر ڕه‌نگى سوور له‌ هه‌موو جۆره‌ پێستێك ناوازه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و جوانى سروشتى ده‌به‌خشێته‌ به‌كارهێنه‌رانى .
مه‌كیاژى ڕه‌نگى سوور له‌ وه‌رزى پاییز و زستاندا به‌شاهانه‌ترین مه‌كیاژ داده‌نرێت ، چونكه‌ ڕه‌نگى تۆخ له‌وه‌رزى سه‌رمادا زۆر جوان ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ ڕووخساره‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ .
به‌كارهێنانى جل و به‌رگى سوور له‌ وه‌رزى سه‌رمادا هۆكارێكه‌ بۆ سه‌ره‌نج ڕاكێشانى ده‌ووروبه‌رت ، دیاره‌ پیاوانیش زیاتر پێیان وایه‌  به‌گشتى  خانمان به‌ ڕه‌نگى سووره‌وه‌ زۆر جوان ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك له‌ ڕه‌نگه‌كانى تر .
به‌كارهێنانى بۆیه‌ی ره‌نگى سوورى نینۆكه‌كان جوانى ده‌سته‌كانت ده‌رده‌خات و پێسته‌كه‌ت ناسكتر ده‌رده‌كه‌وێت .
له‌هه‌مووى گرنگتر ڕه‌نگى سوورى ماكیاژ بۆ زه‌رده‌خه‌نه‌ زۆر سه‌ره‌نج ڕاکێشتر ڕووخسار ده‌رده‌خات ، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌موو خانمان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن .
665 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2018 11:59:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ