هەمەڕەنگ
درێژی زمانی پیاو و ژن بزانە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
زمان یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ بچووك و ئاسانه‌كانى  له‌ش كه‌له‌ناو ده‌مدا كارى زۆر ئه‌نجام ده‌دات وه‌كو (هه‌ناسه‌دان، قسه‌كردن ، قووت دانى خۆراك ، تام كردن ).
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى زمان چییه‌ :-
درێژى زمان له‌ پیاواندا (8.5سم) ، به‌ڵام له‌ خانماندا (7.9سم) وه‌ك دیاره‌ زمانى پیاوان درێژتره‌ له‌ زمانى خانمان ، به‌ڵام له‌ جیهاندا درێژترین زمان ده‌ست نیشان كراوه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته‌  (10.1سم ) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خانمێك درێژى زمانى  ده‌گاته‌ (9.75سم).
زمان له‌ كۆمه‌ڵێك ماسولكه‌ى نه‌رم پێك هاتووه‌ ، ئه‌و لیكه‌ ڕژێنانه‌ى سه‌ر زمان یارمه‌تى زمان ده‌ده‌ن له‌ تامه‌ جیاوازه‌كاندا كه‌ خێرا زانیارى ده‌نێرێت بۆ مێشك به‌رامبه‌ر ئه‌و تامه‌ خۆراكییه‌ كه‌ ده‌یخۆیت.
زمان (50-150) خانه‌ى هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها كاریان تام كردنى ئه‌و خۆراكانه‌یه‌ كه‌ ده‌یخۆیت . 
ڕه‌نگى زمانى ئاسایى بریتییه‌ له‌ (ئه‌رخه‌وانییه‌كى كاڵه‌ ) به‌هۆى بوونى خوێن تێدا .
1137 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2018 11:57:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ