هەمەڕەنگ
ئه‌و هۆكارانه‌ى گه‌نجێتیت له‌ناو ده‌بات
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
به‌گشتى گه‌نجان دووچارى زوو پیر بوون و چرچى و لۆچى ڕووخساریان ده‌بنه‌وه‌ ، ده‌ركه‌تووه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ته‌مه‌نى "25"به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌  توشى نیشانه‌كانى زوو پیر بوون بوونه‌ته‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش هۆكارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین.
هۆكاره‌كانى زوو پیر بوون :-
زۆر لێدانى تیشكى خۆر ده‌بێته‌ هۆى له‌ناوچوونى ریشاڵه‌ كۆلاجینى پێست ، به‌مه‌ش توشى داخوران و چرچى و هه‌ستیارى و شل بوونه‌وه‌ى پێست ده‌بیت.
كێشانى جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ هۆكارى سه‌ره‌كى خێرا پیر بوونته‌ ، چونكه‌ ڤیتامین "سى" ناهێڵێت له‌له‌شدا كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانى ریشاڵه‌ كۆلاجینى پێست.
نه‌خواردنى خۆراكى پێویست  و ڤیتامینات بۆ جوانى پێست.
وه‌رنه‌گرتنى سه‌ووزه‌ و میوه‌ى پێویست .
دڵه‌ڕاوكێ و فشارى ده‌روونى و تووڕه‌یى هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ خێرا پیر بوونت .
نه‌شته‌رگه‌ریى جوانكار ى و زۆر برۆ به‌رز كردنه‌وه‌ ده‌بنه‌ زوو چرچ بوونى ڕووخسار .
كه‌م خه‌وى و خه‌وزراِن هۆكارى پیر بوونى گه‌نجانه‌ .
خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان و غازییه‌كان هۆكارن بۆ خێرا سه‌رهه‌ڵدانى پیر بوون.
2682 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2018 11:52:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ