تەندروستی
برۆکلی و ماست پێکەوە هەموو نەخۆشیەک چارەسەر دەکەن
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

به‌پێ ى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ زۆر گرنگه‌ بروكلى له‌گه‌ڵ ماستدا تێكه‌ڵ بكرێت ئینجا بخورێت ، چونكه‌ تواناى هه‌یه‌ له‌  (%95) ى پارێزگاریت لێ بكات له‌ تووش بوونت به‌ شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن .
ده‌ركه‌وتووه‌ بروكلى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ى"سولفوران" و ماست ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ "بروبیوتیك" كه‌ هه‌ردوكیان پێكه‌وه‌ یارمه‌تى هاوسه‌نگى له‌ش ده‌ده‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارى گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ ئاسان ده‌كه‌ن .
شاره‌زایان پێیان وایه‌ خواردنى "بروكلى و ماست" پێكه‌وه‌ بۆ تووش بووانى هه‌ر جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ك بێت گرنگه‌ ، چونكه‌ به‌ته‌واوى ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كاندا ، به‌تایبه‌تى دواى نه‌شته‌رگه‌ریى لابردنى خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
شایه‌نى باسه‌ هه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌ خواردنى ژه‌مه‌ خۆراكى ناته‌ندروستى هۆكارى تووش بوونته‌ به‌ شێرپه‌نجه‌یى قۆڵۆن، باشتروایه‌ گرنگى بده‌ى به‌ نیزامى ژه‌مه‌ ته‌ندروستییه‌كان .
6307 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2018 11:50:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ