هەواڵ
په‌رله‌مانتارێكى كورد هۆكارى تێنه‌په‌ڕاندنى بودجه‌ ئاشكرا ده‌كات.
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
په‌رله‌مانتارێكى كورد جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ و یاسایى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
سه‌رحان احمد په‌رله‌مانتارى كورد له‌ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان  له‌ په‌رله‌مانى عێراق ، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:یاساى بودجه‌ و هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستى تاك گرنگه‌ ،هۆكارى تێنه‌په‌ڕاندنى بودجه‌ و یاسایى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌شێكى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و  هاوپه‌یمانى كوردستان ڕه‌خنه‌یه‌كى زۆریان له‌ سه‌ر یاساى بودجه‌ هه‌یه‌.
ووتیشى :داواكاریمان پێشكه‌شى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى حكومه‌ت كردووه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌رپێچیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان  كه‌ پێشتر ڕێككه‌وتون له‌سه‌رى، هه‌روه‌ها وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى یاسایى بودجه‌ى هه‌رێم ، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ ئه‌مڕۆ 1 شه‌ممه‌ په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌ بۆبڕیاردان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى  یاسایى بودجه‌ و هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تى فیدڕاڵى.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كورد چه‌ندین جار داوایان له‌ عێراق كردووه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى بودجه‌ كه‌ دانراوه‌ بۆ  هه‌رێم به‌شى پارێزگایه‌كیش ناكات نه‌ك هه‌رێم، له‌ ئێستاشدا لایه‌نه‌كان له‌ هه‌وڵى زیادكردنى ئه‌و ڕێژه‌یه‌دان.
151 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2018 11:49:49 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ