هەمەڕەنگ
خەون لەكاتی سكپڕیدا جۆری منداڵەكەت دیاری دەكات
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
هەندێك خەون كە لە كاتی سكپڕیدا دەیبینیت ڕەنگە بەڵگەیەك بێت بۆ زانینی جۆری منداڵەكەت هەروەها ڕەنگە بەڵگەیەك بێت بۆ شیكردنەوەی هەندێك مەترسی كە ڕەنگە لە ماوەی ئەو نۆ مانگەدا تێپەڕیت پێیدا ،ناتوانرێت ئەم خەونانە تەنها وەك خەونێك دابنرێت كە شیكردنەوەی نیە .
شاره‌زایان چەند شیكردنەوەیەكى خەونیان لە كتێبی ئیبن سیرین و دایكانی شارەزاوە هێناوە ، خەونەكانیش ئەمانەن :

1.ئەگەر خەونت بینی كە بوویتە خاوەنی دیاریەك كە مریشكێكی سپی لەخۆگرتبو ئەوا كچێكت دەبێت. 

2.ئەگەر خەونت بینی كە بویتە خاوەنی دیاریەك كە كەڵەشێرێكی لەخۆ گرتبوو ئەوا بزانە كە كوڕێكت دەبێت .

3.ئەگەر كەسێكی كۆچكردووی ئازیزت دیاریەكی دایتێ كە موستیلەیەكی لەخۆگرتبوو ئەوا كوڕێكت دەبێت .

4.بەڵام دیاریەك كە بازن بێت و لەلایەن مردوویەكەوە پێت بدرێت ئەوا كچێكت دەبێت .

5.ئەگەر كەسێك لە خزمەكانت لە خەونتدا هات و بڕێك پارەی لێ بردیت ئەوا بە ڕێژەی (ژمارەی) ئەو بڕە پارەیە ڕۆژەكان تێدەپەڕێت و منداڵەكەی سكت لە دەست دەدەیت بۆ نمونە ئەگەر 5 دیناری برد ئەوا دوای 5 ڕۆژ منداڵەكەت لەباردەچێت یان منداڵەكەت لەدوای لە دایك بوونی دوای 5 ڕۆژ دەمرێت .

6.ئەگەر خەونت بینی بەوەی كە  هەورێكت لە سكتدا كردەوە ئەوا تۆ زۆر بیردەكەیتەوە لە ڕێگای مناڵ بوون و ڕەنگە بە نەشتەرگەری قەیسەری ببێت .  

7.ئەگەر خەونت بینی منداڵێكی خەتەنەكراوت  بوو ئەوا دەبیتە خاوەنی منداڵێكی ڕوخسار جوان و جیاواز دەبێت لە خزمەكانی .

8.ئەگەر خەونت بینی كە سكت هیچ منداڵێكی تێدا نیە بەڵكو پڕە لە خواردن ئەوا بزانە كە دەترسی كێشت زیاد بكات و نەگەڕێتەوە بۆ ڕەشاقەو ڕێكی جاران .

9.ئەگەر خەونت بینی منداڵەكەت خستە شوێنێك ئەوا مانای وایە كە هەست بە دوودڵی ئەكەی لەوەی كە توانای هەڵگرتن و بەرگە گرتنی ئەو بەرپرسیارێتیەت هەیە یاخود نا .

10.ئەگەر خەونت بە ژانەوە بینی پێش كاتی خۆی ئەوە مانای نەمانی ئەو خەمەیە كە تێیدا دەژیت وەك كێشەی خێزانی .
3688 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2018 11:27:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ