توركیا هێزى زیاتر ده‌نێر بۆ سنورى كوردستان
ئاڕاسته:به‌شى هه‌واڵ
توركیا ماوه‌یه‌كى زۆره هێزه‌كانى هێناوه‌ته سنورى خۆرئاواى كوردستان ، بڕیاریشه هێزى زیاتر بنێرێت بۆ ئه‌و سنوره.
ئه‌مڕۆ 1 شه‌ممه فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوپای تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا:بڕیاره هێزى زیاتر بنێردرێت بۆ سه‌ر سنوره‌كانى توركیا و خۆرئاواى كوردستان.
هاوكات ئاشكراشى كردووه: ناردنی ئەو ھێزانە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو ھێزانەی سوپایە کە خۆیان لەسەر سنوورەکانی تورکیا و خۆرئاوای کوردستان جێگیرکراون.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه تورکیا چەندین تۆپخانە و ژمارەیەکی زۆر ئوتومبێل و کەلوپەلی سەربازی رەوانەی سنوورەکانی خۆرئاوای کوردستان کردووە.
|