هەواڵ
یه‌كگرتوو به‌ لیستى سه‌ربه‌خۆ ده‌چێته‌ هه‌ڵبژاردن
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
یه‌كگرتوو دواى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى به‌شدارى بكات له‌ لیستى هاوپه‌یمانى لایه‌نه‌ كوردیه‌كاندا بڕیاریدا به‌ لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى عێراق بكات.
 هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، له‌لێدوانێكی ڕوژنامه‌وانیدا ، رایگه‌یاند :یه‌كگرتوو به‌لیستی سه‌ربه‌خوبه‌شداری هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات . 
هاوكات  ئاماژه‌ی بوئه‌وه‌ش كردوه‌ : یه‌كگرتوو له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ لیستی هاوبه‌ش بوو ، بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك و مادده‌ی 140،به‌ڵام ئه‌م بژارده‌ییه‌ ئه‌نجامی نه‌بوو ، هه‌ربۆیه‌ یه‌كگرتووبه‌لیستێكى  سه‌ربه‌خووبه‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان ده‌كات.
جێگه‌ى ئاماژه‌ی 11 ى ئه‌م مانگه‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و داپه‌روه‌رى لیستێكیان پێكهێنا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق  یوسف محمد سه‌رۆكى په‌رله‌مانیان وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌ دیاری كراوه‌ كه‌ناوی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیه‌.
196 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2018 10:33:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ