هەواڵ
بەوێنە : بەهۆی پێکدانی 3 ئۆتۆمبێلەوە ژنێک گیانی لە دەستدا و 4 کەسی تریش بەسەختی بریندار بوون
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ



ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13 کانونی دووەمی 2018  لە سەر ڕێگای گشتی ڕانیە ـ دوکان بەهۆی پێکدادانی 3 ئۆتۆمبێلەوە ژنێک گیانی لە دەست داو 4 هاوڵاتی تریش بەسەختی بریندار بوون .

خۆشناو حەسەن وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای گشتی ڕانیە ـ دوکان نزیک گوندی بێستانە بەهۆی پێکدادانی 3 ئۆتۆمبێلەوە لە جۆری ( نیسان تەکسی و دۆجێک و جیێم سی )  کە لەم ڕووداوەدا ژنێک گیانی لە دەست داوە و 4 هاوڵاتی تریش بەسەختی بریندار بوون   " 

ناوبراو وتیشی " دوای ڕووداوەکە تەرمی ئەو ژنەی گیانی لە دەست داوە بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی و بەمەبەستی چارەسەر برینەکانیان هەر 4 بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون ، لە ئێستا دا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتە " .

976 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 8:26:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ