هەواڵ
پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەخرێته‌ڕوو
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە ئامادەكاریەكان بۆ كاركردن لە تۆماری دەنگدەران و دواتریش پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەخرێته‌ڕوو.
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان (شێروان زرار)، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستكراوە بە ئامادەكاریەكان بۆ كاركردن لە تۆماری دەنگدەران و دواتریش بەداتا چۆنیەتی كاركردنیان و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەخەنەروو..
(شێروان زرار)سەبارەت بەتۆمارەكە و ناوی دوبارە و لەیەكچوش وتی: ئەوەی هەیە بریتیە لە شه‌ش هەزار و 342 ناوی دوبارە و دەنگدەرانی تایبەت وەك لە تۆمارەكەیان هەیە بریتیە لە 184 هەزار و 175 دەنگدەرە، هەبوونی ناوی لەیەك چوو لەتۆمارەكە برتیە لە 96 هەزار و 258 كەس، ئەوانەشی كەتەمەنیان لەسەروو 90 ساڵیە ژمارەیان 41 هەزار و 899 كەس دەبن.
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند، 23 هەزار و 744 دەنگدەری ئاوارەی دەرەوەی پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمن، ئەوانەشی لەدایك بووی ساڵی 2000 ژمارەیان برتیە لە 116 هەزار و 88 دەنگ، ئەوانەشی كۆدی خێزانیان سفرە بریتیە لە 7 هەزار و 869 دەنگدەرن.
296 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 8:24:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ