هەواڵ
‎شاندی‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی هه‌رێمی كوردستان و لێژنه‌ی تایبه‌تی حكومه‌تی عێراق، شاندی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
به‌مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ فه‌رمانی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران ژماره‌(137) ساڵی‌ 2017 كه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ لێژنه‌یه‌كی‌ باڵای‌ به‌و فه‌رمانه‌ دروستكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هونه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان تایبه‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان وه‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ به‌نداوه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ر له‌به‌یانی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ رێككه‌وتی‌ 13/01/2018، وه‌فدێك له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری‌ (وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم) سه‌ردانی‌ به‌غدای‌ كرد.
به‌ڕێز وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی‌ له‌كه‌شێكی‌ دۆستانه‌دا سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ كرد له‌نێوان شاندی‌ هه‌رێم و لێژنه‌ی‌ باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران، له‌سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری‌ ناوخۆ ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ به‌ستنی‌ ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ و وه‌ به‌خێرهاتنی‌ شاندی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرد وه‌ سڵاوی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ به‌شاندی‌ هه‌رێم راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ گرنگی‌ تاوتوێكردنی‌ ئه‌و كێشانه‌ كه‌ له‌بواری‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان، وه‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ به‌نداوه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و یاسا فیدڕالییه‌كان.
هه‌روه‌ها پێداگرتنی‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م دۆسیانه‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ چالاكییه‌كان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه‌.
له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری‌ سوپاس و پێزانینی‌ خۆی‌ پێڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌و ده‌ستپێِخه‌ریه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ چارسه‌ره‌كردنی‌ ئه‌و دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌و به‌و شێوه‌ی‌ كه‌ خزمه‌تی‌ ته‌واوی‌ عێراق بكات وه‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشانه‌ بكات كه‌ روویداوه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
 له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆكاندا نوێنه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی‌ شارستانی‌، ده‌سته‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌نداوه‌كان، ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌، ته‌واوی‌ تێبینیه‌ سه‌ره‌كی‌ و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ رێكخستنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان حكومه‌تی‌ فیدڕاڵ و هه‌رێمی‌ كوردستانیان خسته‌ڕوو وه‌ گفتوگۆیه‌كی‌ تێروته‌سه‌ل و راشكاوانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ شاندی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ لێژنه‌ی‌ باڵای‌ خستیانه‌ڕوو.
له‌كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ دوو قۆڵی‌ له‌به‌ر رۆشنایی‌ ئه‌و خاڵانه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ رێككه‌وتن له‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ بۆكراودا له‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 15/01/2018 له‌ هه‌ولێر، تا پێكه‌وه‌ كۆنووسێكی‌ گشتگیر ئاماده‌بكرێت به‌و چاره‌سه‌رانه‌ی‌ كه‌ رێككه‌وتنی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت، وه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ پێویستی‌ به‌ بڕیاری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ هه‌یه‌ و پێویستن بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و چالاكیانه‌ی‌ كه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت.
241 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 8:22:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ