هەواڵ
له‌ دواى زیاتر له‌ دوو مانگ ده‌وام ڕاگرتن سبه‌ینێ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان لەئاگاداری نامەیەكدا خوێندكاران و مامۆستایان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌وامى ئاساى په‌یمانگا ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ 
له‌ دواى رووداوى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ماوه‌ى رابردوو كه‌ هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه‌ زه‌ره‌رو زیانێكى زۆر به‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم كه‌وت و له‌ ناویشیاندا شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان جگه‌ له‌ زیانى گیانى، زیانێكى مادى زۆر به‌ر خانوى هاوڵاتییان بیناى داموده‌زگاكانى حكومه‌ت كه‌وت.
له‌ ئه‌نجامى ئه‌و زییانانه‌ش له‌ هه‌ندێك له‌و بینایانه‌دا به‌هۆى مه‌ترسى له‌سه‌ر بیناكه‌ ده‌وام ڕاگیرا و په‌یمانگاى ته‌كنیكى ده‌ربه‌ندیخانیش له‌و كاته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ دوو مانگه‌ ده‌وامى تێدا ناكرێت.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ لەئاگاداری نامەیەكدا پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان كە ئاڕاستەی خوێندكارانى كردووە رایگەیاند: سبەینێ یەك شەممە 14-1-2018 دەوامی ئاسایی پەیمانگاكە دەست پێدەكاتەوە و پێویستە خوێندكاران و مامۆستایان ئامادەی هۆڵەكانی خوێندن بن
937 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 3:51:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ