هەمەڕەنگ
سپیكردنه‌وه‌ى ددانه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 هه‌مووان ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ددانه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كى سپى ده‌ربكه‌وێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌خشینى سیمایه‌كى جوان به‌ ڕوخسارى كه‌سه‌كان ،به‌ڵام سپى كردنه‌وه‌ى ددانه‌كان به‌ مادده‌ى كیمیاى ده‌بێته‌ هۆى زیانگه‌یاندن به‌ ددانه‌كان ،بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى ددانه‌كان سپى بكه‌ینه‌وه‌.
لێره‌دا كۆمه‌ڵێك له‌و ڕێگا سروشتییانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بێته‌ هۆى سپى كردنه‌وه‌ى ددانه‌كان:
پێویسته‌ له‌ ڕۆژێكدا دووجار ددانه‌كان بشۆرێت.
به‌كارهێنانی ده‌رمانى سروشتى تایبه‌ت به‌سپیكردنه‌وه‌ى ددانه‌ كان.
ده‌بێت له‌ ڕۆژێكدا دووجار ددانه‌كان به‌ ده‌زووى تایبه‌ت پاك بكرێته‌وه‌.
كه‌م كردنه‌وه‌ى خواردنى چاو قاوه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى بۆر كردنى ددانه‌كان. 
زه‌یتى گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و كونجى سودێكى یه‌كجار زۆرى هه‌یه‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ى ددانه‌كان.  
به‌ كارهێنانى خه‌ڵوز و سۆده‌ى نان بۆسپیكردنه‌وه‌ 
دروستكردنى تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ شلیك و سركه‌ى سێو بۆپاكردنه‌وه‌و سپیكردنه‌وه‌ى ددانه‌كان.
1044 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 3:43:09 PM
زیاتر ...