هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی عێراق روونكردنەوەیەك سه‌بارىه‌ت به‌و ده‌نگۆیه‌ى له‌ كاتى خۆیدا بڕوانامەیە ساخته‌ى داوه‌ته‌  كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: دادگای رەسافە راستییەكەی سەلماند، و دوای ئەوەی دادگا بەدواداچوونێكی ووردی كرد دەركەوت كە تومەتەكە درۆیە و ھەڵبستراوە

دەقی روونكردنەوەكە...
ماوەیەك پێش ئێستا لایەنێكی ناسراو تومەتێكی لە بەغدا بۆ بەندە هەڵبەست، گوایە ئەو بڕوانامەیەی كە كاتی خۆی داومەتە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق ساختەیە!

ئەوكات رامگەیاند كە تۆمەتەكە ھەڵبەستراوە و ئامانج لێی لەكەداركردنی ناوبانگ و دروستكردنی كۆسپە لەبەردەم جێبەجێ كردنی ئەركەكانی سەرشانم.

ئەوەتا دوای ئەوەی دادگا بەدواداچوونێكی ووردی كرد دەركەوت كە تومەتەكە درۆیە و ھەڵبستراوە، بۆیە لە رۆژی 27-12-2017  بڕیاریدا بەرەتكردنەوەی شكایەتەكە و داخستنی دۆسیەكە بەیەكجاری.

لە رۆژی 8-1-2018  یش دەستەی دەستپاكی عێراق بڕیارە پەسەندكراوەكەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران كرد.

من لێرەدا ھەر ئەوەندە بەو لایەنە دەڵێم كە مێژوویی خەبات و كارو كەسایەتیم زۆر لەوە بەرزتر راگرتووە كە بەدرۆ و بوختان و تەڵەكەبازی كەسانێك لەكەدار بكرێم كە سەرەپایان لەكەداری و شەرمەزاریە و دواجاریش داداگای لێكۆڵینەوەی الرێافە شەرمەزارتری كردن.

ئارێز عەبدوڵڵا
297 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 3:41:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ