هەواڵ
سوته‌مه‌نى فه‌رمانگه‌كان ده‌كرێت به‌ سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى .
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدانی سوتەمەنی بەفەرمانگەكان ده‌كات به‌ سیستەمێکی كارتی ئەلیكترۆنی به‌ ئامانجى بنه‌بڕكردنى دیاردەی بەهەدەردانی سووتەمەنی.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ واژۆی كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆی لەسەرە ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: سیستەمی كارتی ئەلیكترۆنی دادەمەزرێت به‌ هەمانهەنگی لەگەڵ ئەو بەنزینخانانەی كە بەو سیستمە كار ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى خەرجكردنی سووتەمەنی لەهه‌موو دامودەزگاكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ لەهەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتەوە.

هه‌ر له‌ راگەیەندراوەکەدا هاتووه‌ : بەپێی سیستمەکە خەرجكردنی سووتەمەنی و دابەشكردنی بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بۆخزمەتگوزاری فەرمانگەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ بەكاردەهێنرێن کۆنترۆڵ دەکرێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى دامه‌زراندنى ئه‌و سیسته‌مه‌ش ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو: لە سیستمەکەدا دیاردەی بەهەدەردانی سووتەمەنی بنبڕدەکرێت
169 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 3:10:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ