هەواڵ
5 کرێکار گیانیان لە دەست داوە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ




بەپێ ی ئاماری لیژنەی سەندیکای کرێکارانی ڕانیە لە ساڵی 2017 دا ( 5 ) کرێکار گیانیان لە دەست داوە .

شێخ ئازاد جنید سەرۆکی لیژنەی سەندیکای کرێکارانی قەزای ڕانیە بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لە ساڵی 2017 بە پێ ی ئەو ئامارەی لە بەر دەستی ئێمەدایە( 5 )کرێکار لە سنوری ئێمەدا گیانیان لە دەستداوە کە بەشێکیان لە سەر کارەکانیان گیانیان لە دەست داوە " .

ناوبراو وتیشی " کارانەبوونی پەرلەمان لەو ساڵەدا بۆ چاودێری و یاسای گونجاوتر بۆ کرێکاران و وسەختی دۆخی ئابووری بەدەنگەوە نەهاتنی لایەنی پەیوەندی دارو نە بوونی فەرمانگەیەکی تایبەت مەندی دڵنیای لە دەڤەرەکە وای کردووە کە وەک پێویست نەتوانراوە بەدواداچون بۆ گرفتی کرێکاران بکرێت هەرچەندە ئێمە خۆمان بە پارێزەر و داوای ڕەوای کرێکاران دەزانین لە گشت یادەکانیشدا داواکاری کرێکارانمان خستۆتە بەردەم بەرپرسان   " .
166 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 3:04:42 PM
زیاتر ...