هەواڵ
با چاوه‌ڕوانی كه‌س نه‌كه‌ین و له‌ ١٤- ٢- ٢٠١٨ زه‌نگی ده‌ستپێكی كۆنگره‌ لێبده‌ین
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانى كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فەیسبووک نوسینێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ تێیدا ده‌ڵێت: ، مادام ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی رێكخستن و زۆرینه‌ی هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و لیژنه‌كان ئاماده‌ن ئیتر با چاوه‌ڕوانی كه‌س نه‌كه‌ین و رۆژی ١٤- ٢- ٢٠١٨ زه‌نگی ده‌ستپێكی كۆنگره‌ لێبده‌ین 
ده‌قى نوسینه‌كه‌ى وه‌ك خۆى: 
كه‌س شاراوه‌ نیه‌ كه‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتی كراوه‌ته‌ مه‌سه‌له‌ی ( خوێنی سیاوه‌ش) یان وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن( سیاوه‌حش له‌
حزب هاتن و حزب رۆیشتن ئه‌م كۆنگره‌ی به‌ست و ئه‌و په‌یره‌وی نوێی بۆ حزبه‌ نوێكه‌ی دانا ویه‌كێتیه‌كانیش هێشتا چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ئه‌و چه‌ند زاته‌ هه‌لپه‌رسته‌ ئه‌كه‌ن كه‌ خۆیان لێ كردوه‌ته‌ ده‌مراست و له‌م لاوه‌ باسی گرنگی به‌ستنی كۆنگره‌ بۆ عاله‌م ئه‌كه‌ن و له‌ولاشه‌وه‌ زه‌نه‌قیان له‌ كۆنگره‌ چووه‌ و ئه‌م پێی وایه‌ كوده‌تایه‌‌ و ئه‌ویتریان به‌ پیلانێكی نیوده‌وڵه‌تی ده‌زانێ كه‌ ئێران و تڕامپ و پوتن و كیم جۆنگ و ئیسرائیل و ئوردۆعان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان له‌ دارشتنیدا هه‌بێت‌…

هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌ كاتێكدان كه به‌ هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بازاری (هه‌لوور به‌لوور) و ( شه‌كراوخواردنه‌وه‌)ی سیاسی و ( مانگی هه‌نگوینی) نێوان حزب و لایه‌نه‌كان وه‌ك شێلمی گه‌رمی سه‌ر عاره‌بانه‌كانی لێ هاتووه‌..!!

جا ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌وه‌ زیاتر ته‌حلیل و ته‌فسیر بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ نه‌كرێت و خه‌ڵكیش له‌وه‌ زیاتر نائومێد نه‌بن.. مادام ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی رێكخستن و زۆرینه‌ی هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و لیژنه‌كان ئاماده‌ن ئیتر با چاوه‌ڕوانی كه‌س نه‌كه‌ین و رۆژی ١٤ی ٢ی ٢٠١٨ واته‌ له‌ رۆژی ( خۆشه‌ویستیدا) هه‌ر هه‌موومان له‌ دووا مه‌نزڵگای مام له‌ گردی ده‌باشان به‌ سرودی مه‌شخه‌ڵانه‌وه‌ ناوی خوای لێبێنین و زه‌نگی ده‌ستپێكی كۆنگره‌ لێبده‌ین..

ده‌كرێت ده‌ستپێكی كۆنگره‌ لای مامی گه‌وره‌مان بێت و كراوه‌ بێت بۆ هه‌موو یه‌كێتیه‌كان و پاش ئه‌وه‌ بگوێزرێته‌وه‌ بۆ هۆڵی كۆنگره‌ به‌ پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ داده‌نرێت....

ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌ندامانی یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی هیچ لیژنه‌ و ئۆڕگانێك ناكه‌ن وئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ ته‌نیا گۆڕانكاری له‌ شێوازو ته‌شكیله‌ ( پێكهاته‌) و په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیه‌ به‌ جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا بگونجێت و مافی كادرو و ئه‌ندامانی تێدا پارێزراو بێت.. په‌یڕه‌وێك كه‌ بنه‌ما سه‌ره‌تایه‌كانی دروست بوونی یه‌كێتی و سزا و پاداشت له‌ خۆ بگرێت…..

بۆیه‌ یا ئه‌وه‌تا خۆمان ده‌بێ بڕیار بده‌ین یانیش چیتر باس له‌ دیاری كردنی رۆژێك بۆ كۆنگره‌ نه‌كه‌ین..

به‌ره‌و كۆنگره‌…
كۆنگره‌یه‌كی، دوور له‌ ئیتیفاق و ڕێكه‌وتن و به‌ش به‌شێنه‌..
كۆنگره‌یه‌كی ، سه‌رده‌میانه‌ و یه‌كێتیانه‌..
كۆنگره‌یه‌كی كه‌ كه‌س پشتی كه‌سی تیا نه‌خورێنێت..
كۆنگره‌یه‌ك كه‌ مام و گشت شه‌هیدانی یه‌كێتی له‌ دووا مه‌نزڵگاكانیاندا ئاسوده‌ بكات..
كۆنگره‌یه‌ك كه‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان هه‌ست به‌ وه‌فاداری بكه‌ن..
كۆنگره‌یه‌ك كه‌ دارخورما له‌سه‌ر سه‌ری نه‌یارانی یه‌كێتی بڕوێنێ..
كۆنگره‌یه‌ك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كان دابنێت..
هه‌ر شه‌كاوه‌ بێت ئاڵا سه‌وزه‌ جوانه‌كه‌ی یه‌كێتی..
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی یه‌كێتی و گشت شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردو كوردستان..
سه‌ربه‌رزی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌میشه‌ زیندوو..
سڵاو له‌ مامی نه‌مر و پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردستان..
نه‌فره‌ت له‌ ناحه‌زانی حزبی شه‌هیدان
325 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 3:02:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ