ئه‌مڕۆ 13-1-2018 له مه‌راسیمێكدا سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافى رۆژنامه‌نووسان ڕاپۆرتى ئامارى پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان بۆ ساڵى 2017 ئاشكرا كرد و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: به‌راورد به ساڵى ڕابردووپێشێلكارییهكانى سه‌ر رۆژنامه‌نووسان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردووه.
دیار محمه‌د جێگیرى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافى رۆژنامه‌نووسان له لێدوانێكیدا بۆ ئاڕاسته ڕایگه‌یاند: له مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاماده‌بوونى چه‌ند كه‌سێكى باڵا چ له ئاستى كوردستان ڕاپۆرتى ئامارى ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كراوه له‌ساڵى 2017 دا ڕامانگه‌یاند و تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ بیخهینهبهردیدیان.
وتىشى: به‌داخه‌وه رێژه‌كه‌ى زۆر زیادى كردووه و له‌مساڵدا رۆژنامه‌نووسان كه‌شێكى قورس له به‌رده‌میاندا بووه وقوربانىیان زۆر داوه بۆ دوو هێنده‌و نیو زیادى كرده كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی داره.
سه‌باره‌ت به زیادبوونى رێژه‌ى پێشێلكارییه‌كانیش ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: له‌ساڵى 2016 دا ( 175)پێشێلكارى تۆمار كراوه به‌ڵام له ساڵى 2017 حاڵه‌ته‌كانه بووه‌ته 419 كه ئه‌مه‌ش پێویستى به رێگرى كردن هه‌یه و ئێمه‌یش له هه‌وڵى ئه‌وه‌داین رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كه‌م كردنه‌وه و سنوردار كردنى ئه‌و حاڵه‌تانه بدۆزینه‌وه به ئامانجى باشتر كردنى ره‌وشى رۆژنامه‌نوسى بۆ رۆژنامه‌نوسان.
جێگیرى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافى رۆژنامه‌نووسان روونیشی كرده‌وه: به‌هۆى بێ متمانه‌ییه‌وه به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى رۆژنامه‌نوسان كه‌متر سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن چونكه له ماوه‌ى رابردوودا نه‌توانراوه سكاڵاكان ببرێنه ئاستێكى باش و زۆر جار كه‌یسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندا ته‌واو نه‌بووه،بۆیه ئه‌بینى له‌م ساڵدا له 419 حاڵه‌تى پێشێلكارى ته‌نها 19 سكاڵا تۆماركراوه،به‌ڵام ئێمه به ئه‌ركى خۆمانى ده‌زانین و به‌رده‌وام هانی رۆژنامه‌نوسان ده‌ده‌ین له پێناوى مافى خۆیانه سكاڵا تۆمار بكه‌ن.