هەواڵ
پۆلیسى ڕاپه‌ڕین :گه‌نجێك به‌ كوژراوى له‌ دوكانه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌  كوژراوى له‌ دوكانه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و ته‌رمه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراوه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ : ئه‌مڕۆ له‌كاتژمێر6:00  به‌ره‌به‌یان پاش دواى ئه‌وه‌ى  زانیاریمان پێگه‌شت كه‌   ته‌رمی هاوڵاتیه‌كیان له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌دوكانه‌كه‌ی خۆیدا دۆزیه‌وه‌، كه‌ته‌مه‌نی 25ساڵه‌ له‌ره‌گه‌زی(نێر).
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: دواى  گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕانیه‌ ده‌ركه‌وت شوێنه‌واری فیشه‌كێك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كی به‌كار هاتوو له‌جۆری(ده‌مانچه‌).
پۆلیس ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ : بۆ دڵنیابوون له‌ هۆكارى  ڕاسته‌قینه‌‌ی مردنى كه‌ "ئایا خۆكوژیه‌ یان كوشتنه‌" ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌ و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.
1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 12:19:14 PM
زیاتر ...