تەندروستی
پزیشکی دەرونی سەرنەکەوتنی کارەکانمان بۆ کەم خەوی دەگێڕێتەوە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

به‌پێ ى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ ماوه‌ى خه‌وتن په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى هه‌یه‌ به‌ كه‌سانى بێ هیواوه‌ ، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ توشى خه‌وزڕان بوون زیاتر توشى نائومێدى و بێ هیواى ده‌بن له‌ ژیانیاندا ، له‌وه‌شه‌وه‌ بیركردنه‌وه‌یان "سلبیانه‌یه‌" بیركردنه‌وه‌ى خراپیان هه‌یه‌.

باشتروایه‌ ڕۆژانه‌ "8" كاتژمێر بخه‌ویت ، تاوه‌كو بتوانیت به‌سه‌ر گرفته‌كانى ژیاندا سه‌ربكه‌ویت ، چونكه‌ نه‌خه‌وتن یان كه‌م خه‌وى زیانى زۆرت پێ ده‌گه‌یه‌نێت ، له‌هه‌مووى كاریگه‌رتر توشى بێ هیوایى و نائومێدى و شكستى ژیانت ده‌كاته‌وه‌ .
هه‌ر بۆیه‌ تووش بووانى خه‌وزڕان زیاتر توشى ئه‌م گرفتانه‌ ده‌بنه‌وه‌ ، باشتروایه‌ زوو چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن ، چونكه‌ بێ هیواى له‌ ژیاندا كاریگه‌رى زۆر خراپ دروست ده‌كات له‌سه‌ر ده‌روونى مرۆڤ و هۆكارێكى قوورسه‌ بۆ فشارى ده‌روونى .
هه‌ربۆیه‌ بۆ هه‌موو كارێك بیركردنه‌وه‌ى خراپى هه‌یه‌ و مرۆڤ توشى شكستى گه‌ووره‌ ده‌كات.
359 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 12:16:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ