کۆمەڵایەتی
ڕێنمایى بۆ ئەو دایک و باوکانەی منداڵەکانیان نان ناخوات
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
ده‌ركه‌وتووه‌ ئاره‌زووى نه‌مانى خۆراك له‌لاى مندڵ زۆر باوه‌ ، ئه‌مه‌ش زۆر گرفتى بۆ دروست كردووه‌ و توشى بێهێزى و لاوازى جه‌سته‌یى كردۆته‌وه‌ .
پزیشك ئامۆژگارى دایكان و باوكان ده‌كات هه‌وڵ بده‌ن به‌م ڕێگایانه‌ ئاره‌زووى خۆراك له‌لاى منداڵه‌كانیان زیاد بكه‌ن .
ڕێنمایى بۆ ئاره‌زووى زیاد كردنى خۆراك له‌لاى منداڵ :-
مه‌هێڵه‌ پێش ژه‌مى خۆراكى شیرین و شوكلاته‌ بخوات ، چونكه‌ ئاره‌زووى خۆراكى ناهێڵێت.
پێویسته‌ پێشتر پشكنینى ته‌واوه‌تى بۆ منداڵه‌كه‌ بكرێت تا دڵنیا بیته‌وه‌ كه‌ توشى گرفتى تر نه‌بووه‌ .
نابێت به‌تووڕه‌ى و لێدان خۆراكى پێ بده‌یت ، به‌ڵكو به‌قسه‌ى خۆش وازى لێ بێنه‌ با بۆ ماوه‌ى (30) خوله‌ك له‌سه‌ر ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كه‌ى بمێنێته‌وه‌ .
هه‌وڵ بده‌ زیاتر ئاره‌زووى كام خۆراكه‌ ده‌كات بۆى ئاماده‌ بكه‌ .
باشتروایه‌ خۆت له‌گه‌ڵى دابنیشیت و گرنگى پێ بده‌یت.
1159 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 12:14:54 PM
زیاتر ...