هونەر
حه‌وت منداڵى هه‌یه‌و لەشێکی ڕەشیقی هەیە و له‌ كچه‌كه‌ى جوانتره‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
به‌پێى یه‌كێك له‌ میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا باس له‌ خانمێكى خاوه‌ن له‌ش و لارێكى جوان و سه‌ره‌نج ڕاكێش ده‌كات ، كه‌ ته‌مه‌نى "43" ساڵه‌ و سه‌ربارى ئه‌وه‌ش خاوه‌نى "7" منداڵه‌ ،یه‌كه‌م منداڵى له‌ "21" ساڵیدا بووه‌ ، به‌ڵام هه‌مووانى توشى سه‌رسووڕمان كردووه‌ ، چونكه‌ هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا نى یه‌ و بۆته‌ خاوه‌نى له‌ش و لارێكى ڕێك و جوان .
سه‌ره‌تا پزیشك و شاره‌زایان پێیان وابووه‌ ئه‌م خانمه‌ هیچ دووگیان نه‌بووه‌ ، چونكه‌ سك پڕى هۆكارى قه‌ڵه‌وى خانمانه‌ ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه‌ خاوه‌نى "7" منداڵه‌ و توانیوێتى ئه‌م ڕێنماییانه‌ جێ به‌جێ بكات :-
ڕۆژانه‌ بۆماوه‌ى "1" كاتژمێر له‌ ماڵه‌وه‌ وه‌رزشى ئه‌نجام داوه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ردانى هۆڵى له‌ش جوانى كردووه‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌رى.
به‌ته‌واوى دوور كه‌وتۆته‌وه‌ له‌ خواردنى چه‌وورى و سووره‌كراو .
به‌رده‌وام بووه‌ له‌ خواردنى سه‌ووزه‌ و میوه‌ .
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ غازییه‌كان و ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ شه‌كریان تێدایه‌ .
هه‌رگیز پێش خه‌وتن ژه‌مه‌ خۆراكى نه‌خواردووه‌ ، چونكه‌ چه‌وورى كه‌ڵه‌كه‌ بوو دروست ده‌كات.
2098 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 12:13:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ