هەواڵ
كه‌ش و هه‌وای شاره‌كه‌ت بزانه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە رایگەیاند.
 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاواز، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٩ پلە و نزمترینیش ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٧ پلە بە ٢ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٥ بە ٧ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٢٠ پلە بە ٤ پلە دەبێت.
هه‌روه‌ها کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندوه‌، سبەینێ ئاسمان نمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تاوتاو، ئەگەری بارانیش هەیە لەشەودا لە ناوچە شاخاوییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٨ پلە و نزمترینیش ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٦ پلە بە ٣ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٤ بە ٦ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٢٠ پلە بە ٦ پلە دەبێت.

325 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 12:11:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ